بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی گەڵاڕێزان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەنووچێهر (شەهاب) کازمیی وەرمەڵە لە زیندانی ڕەجاییشەهری کەرەج لەسێدارە دراوە.
ئەم هاووڵاتییە ٣٣ ساڵەیەی خەڵکی هەرسینی کرماشان و دانیشتووی تاران، ساڵی ١٣٩٦ بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و حوکمی ئێعدام (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر کرابوو. تەرمی ئەم زیندانییە ئەمڕۆ دوای گوازرانەوە بۆ شاری هەرسین لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە خاک سپێردرا.