بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عارف هەواسی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە.

عارف هەواسی ٢٧ ساڵان و خەڵکی گوندی «قەجەر»ی ئیلام نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوڕێیەکی نزیکی خۆی لە شەڕێکی بەکۆمەڵدا دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو.