بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی فلیت عابدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن (چووبیندەر) جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەم زیندانییە ٥٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «براسپی»ی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن لە سێدارە دراوە.

ئەم هاووڵاتییە نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە قەزوێن دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.