بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی مەیسەم حەبیبی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو.

مەیسەم حەبیبی، ٣٧ ساڵان و خەڵکی شارۆچکەی نۆدشەی سەر بە پاوە بوو.