بهپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەزیز ڕوونما لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ئەم هاووڵاتییە ٤٢ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «پوولە»ی شنۆ، سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە ناوچەی سنووریی «هەوارە ئێسک»دا بووە کە مینێکی پێدا دەتەقێتەوە و پاشان بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە لە ناو ڕێی نەخۆشخانەدا گیانی لەدەست دەدات.
پێش ئەم ڕووداوەیش لە ٢٦ی گەڵاڕێزاندا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «دەشتەی»سەردەشت بە ناوی ئەحمەد مەمەندی لە کاتێکدا خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە نزیک بنکە سەربازییە داخراوەکەی گوندی «پارستان»دا بووه، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار ببوو، ناوبراو دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ لەبەر قووڵبوونی برینەکانی گیانی لەدەست دا.
بهپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی گهڵاڕێزانی ئهمساڵدا تەقینەوەی مین بۆتە هۆی بڕینەوەی ئەندامی لەشی دوو کۆڵبەر، برینداربوونی دوو ئەندامی ناوەندی هەڵگرتنەوەی مین و گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک