نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٩ی گوڵان (١٩ی مه‌ی)، جووتیارێكی ٤٥ساڵیی خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن ئاوای شاری شاباد له پارێزگای كرماشان‌دا له كاتی جوتیاریی كردن‌دا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه به سه‌ختی بریندار بووه.
به پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان و به گێڕانه‌وه له ده‌زگایی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، كاربه‌ده‌ستانی پاسگای حه‌سه‌ن ئاوا له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له كاتی سه‌رقاڵ بوون به كاری جوتیارییه‌وه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی به جێماو له كاتی شه‌ڕ، هه‌ردوو ده‌ست و پێی بریندار بووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
گوندی حه‌سه‌ن ئاوا له ناوچه‌ی سنووری پارێزگای كرماشانه‌وه نزیكه‌ی ١٤٧ كیلۆمیتر مه‌ودای هه‌یه.