تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانەوە (١٦ی ژوەن) ٣ بەندکراو بە ناوەکانی عەلی‌خان نوورزێهی، محەممەدعەلی سوڵتان‌ئابادی و ڕەزا هەیبۆزاده، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بێبەشکراندا لە مۆڵەتی پشووی کاتی، لە زیندانی یەزد مانیان لە خواردن گرتووە.

محەممەدعەلی سوڵتان‌ئابادی، خەڵکی کرماشان، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە. ڕەزا هەیبۆزاده و عەلی‌خان نوورزێهییش بە ڕیز لە ١٠ و ٥ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زیندانن و بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و مرۆڤڕفاندنەوە سزای ٢٠ و ١٥ ساڵ بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە.

تا ئێستە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی یەزد هیچ وەڵامێکیان بە داواکاریی ئەم زیندانییانە نەداوەتەوە.