ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئیمان شەعبانی و حسەین فەتحوڵڵازادە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئیمان شەعبانی، خەڵکی پارێزگای گوڵستان و دانیشتووی تاران و حسەین فەتحوڵڵازادە، خەڵکی تاران، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کران و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.

یەکێکی تر لە هاودۆسیەکانی ئەم دوو زیندانییە بە ناوی بەهمەن فەتحوڵڵازادە لە ڕێکەوتی ١٧ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵدا (٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٣) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا.