زیندانی قزلحەساری کەرەج ئارشیڤ - KHRN

مەترسیی لەسێدارەدانی خەسرەو بەشارەت پاش ئەنجامدانی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان (٥ی مەی) خەسرەو بەشارەت، زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام کە لە ڕۆژی ١٢ی گوڵانەوە (١ی مەی) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەنوەر خزریدا، کوڕەپوور و یەک لە هاودۆسیەکانی، گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج، بۆ دواهەم جار لەگەڵ بنەماڵەکەی دیداری کردووە. ئێستە و پاش ئەنجامدانی دوادیدار، مەترسیی لەسێدارەدانی دەسبەجێ و خێرای ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە ئارادایە. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی...

زیاتر

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای خەسرەو بەشارەت دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) چەند کاتژمێرێک دوای لەسێدارەدانی زیندانیی مەزهەبیی کورد ئەنوەر خزری لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی خەسرەو بەشارەت بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. ئەنوەر خزری ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا و بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار، لە زیندانی قزلحەساری...

زیاتر

زیندانیی مەزهەبیی کورد ئەنوەر خزری لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) ئەنوەر خزری، زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەنوەر خزری بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە دراوە. ئەم زیندانییە مەزهەبییە پێشتر و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ٦ زیندانیی مەزهەبیی کوردی دیکە، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. لە چەند مانگی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 29, 2024

هاوکات لەگەڵ چوار زیندانیی سیاسیی کورددا؛ بەندکراوێکی تۆمەتبار بە «مادە هۆشبەرەکان» لە زیندانی قزلحەسار لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، زیندانییەکی دیکەیش بە ناوی عەلی ڕەجەبیان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان...

زیاتر
كانونی دووه‌م 29, 2024

چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە سێدارە دران / تەرمی گیانبەختکردوان ڕادەستی بنەماڵەکان نەکراوەتەوە

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران. تا ئەم ساتە تەرمی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) دوای تێپەڕینی ١٩ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 28, 2024

لە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدڕەزا قوربانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لەگەڵ بەندکراوێکی دیکەدا بە ناوی حسەین هەواسی ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. دوای چەند کاتژمێرێک حسەین هەواسی...

زیاتر