تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.
هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێبەندانی ١٤٠٢ (ژانڤییە و فێبرییەی ٢٠٢٤)
• کۆڵبەران
ـ سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی مەنسوور محەممەدنژاد، جەبار وەیسی و سەیوان سەحیحی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوەی پارێزگای کرماشان و سەقز و بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نەوسوود و هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق کوژراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش بە ناوی فەرید ڕووبینا لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوانی پارێزگای کوردستاندا بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست داوە.
هەروەها لانیکەم ٣٨ کۆڵبەر لە ئەنجامی ئەشکەنجە و لێدان یان دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بریندار بوون کە ٣ کەسیان منداڵ بوون. ٢ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراقەوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا بریندار بوون. ٨ کۆڵبەریش لە ڕووداوی هاتوچۆ و ٢ کۆڵبەریش بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا بریندار بوون.
- لەسێدارەدان
لانیکەم ١٠ بەندکراو* کە بە تۆمەتی «سیخوڕی»، «افساد فیالارض» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، زیندانی ناوەندیی کەرەج و زیندانی هەمەدان لە سێدارە دراون.
ـ فەرهاد سەلیمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەنداندا (٢٣ی ژانڤییە) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم هاووڵاتییە دوای قۆناغێکی دوورودرێژی لێپرسینەوە کە لەگەڵ ئەشکەنجەدا بوو، لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانەدا لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی سوننەی کوردی دیکە و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، بە تۆمەتی «افساد فیالارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
ـ پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار، لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران. ئەم زیندانییە سیاسییانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە ١ی گەلاوێژی ١٤٠١دا (٢٣ی جولایی ٢٠٢٢) تا ڕۆژێک پێش لەسێدارەدان لە مافی دیدارکردن لەگەڵ بنەماڵەدا بێبەش کرابوون. لە پرۆسەی دادوەرییشدا مۆڵەتی دیدارکردن، ئامادەبوون لە دادگادا و وەرگرتن و خوێندنەوەی دۆسیەکە بە پارێزەرە دیاریکراوەکەیان نەدرا و تەنانەت دیار نەبوو لە کام زیندانیشدا ڕاگیراون.
* ڕوونکردنەوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە هۆی گرنگایەتیی پرەنسیبی «مافی ژیان»ـەوە، لە بڵاوکردنەوە و تۆمارکردنی هەواڵ و ئاماری لەسێدارەدانەکاندا، بەدەر لە گرێدراویی نەتەوەیی لەسێدارەدراوان و شوێنی لەسێدارەدانیان، هەموو ئەو حاڵەتانەی کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە پێی ڕادەگەیەنرێت، دوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە بڵاو دەکاتەوە.
- سەپاندنی سزا
لانیکەم ١٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و دیوانی باڵای ئێرانەوە لە پارێزگاکانی تاران، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، قامچی، سزای پارە و… بوونەتەوە یاخود سزای سەپێنراوی پێشوویان پەسەند کراوە.
ـ سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد یووسف ئەحمەدی کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بەشداریکردن لە کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا» بەسەریدا سەپابوو، وەک خۆی لە دیوانی باڵای ئێراندا پەسەند کرایەوە.
ـ مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی ٤٥ ساڵانی کورد کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «افساد فیالارض»، «زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ـ وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و پەخشان عەزیزی، ژنەچالاکوانی کورد، کە لە ٦ مانگ لەمەوپێشەوە دەستبەسەر کراون، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کرایەوە. ئەمەیش بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست ئەگەری سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەم زیندانییە سیاسییانەدا.
- دەستبەسەرکردن
لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. زۆربەی ئەم دەستبەسەرکراوانە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ٨ کەسیشیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.
- تەقینەوەی مین
لە ڕۆژانی ١٧ و ٢٠ی ڕێبەنداندا (٦ و ٩ی فێبرییە) تەقینەوەی مینی چێندراوی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراق لە شاری گێڵانی ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٣ کەسی تر. یەک لە برینداران بە ناوی ئیرەج مەحموودی بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەنداندا (١٢ی فێبرییە) گیانی لە دەست دا.
- کرێکاران
لانیکەم ٤ کرێکار لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد و کرماشان بە ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە.
- مانگرتنی بەندکراوان
محەممەد خودکام، زیندانیی تۆمەتبار بە «گواستنەوە و هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر» لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا لە زیندانی بۆکان مانی لە خواردن گرتووە، ئەم بەندکراوە لەم ماوەیەدا سێ جار لەسەر خۆ چووە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان و چەندین جاریش ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کراوە و هەموو جار دوای وەرگرتنی کانولە (سیرۆم) گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو بەند. بەڵام تا ئێستە ئامادە نەبووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.
داواکاریی ئەم هاوووڵاتییە بەڕێوەبردنی دادگایەکی دادپەروەرانەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی و دادگای بۆکان تا ئێستا ئامادە نەبوون هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە هەڵبگرن. محەممەد خودکام لە ڕۆژی ٣ی بەفرانبارەوە (٢٤ی دیسامبەری ٢٠٢٣) بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و دیداری بنەماڵەیشی لێ قەدەغە کراوە.
- ئازادیی ئایین
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ مامۆستا محەممەد خزرنژاد، دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران گوشارەکانیان بۆ سەر چالاکان و مامۆستایانی ئایینیی کوردستان زیاد کردووە. لە کۆتایی ڕێبەنداندا هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سێ چالاکی ئایینیی کورد بە ناوەکانی مەحیەدین محەممەدزادە، کەریم نەورۆزی و فارووق حسەینی و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان، دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی وەک کتێب، مۆبایل و لەبتابەکانی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا گرت.
- خۆکوشتن بە هۆی گوشاری ئەمنییەوە
محەممەدکومەیل زەندخانی، لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی ئیلام کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوو جار دەستبەسەر کرابوو، دوای ئاگاداربوونەوە لە سەپاندنی سزای ١٣ ساڵ بەندکران و لەژێر هەڕەشەی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداراندا، ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ (٨ی فێبرییە) لە ماڵەکەی خۆیانەوە کە لە بینایەکی شەش نهۆمدا بوو، خۆی هەڵدایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەسێدارەدان
ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ئەحمەد حایری | کرماشان | مادە هۆشبەرەکان | ١ی ڕێبەندان | زیندانی ناوەندیی هەمەدان | |
٢ | سەلمان سەلیمی | کرماشان | مادە هۆشبەرەکان | ١ی ڕێبەندان | زیندانی ناوەندیی هەمەدان | |
٣ | فەرهاد سەلیمی | سەقز | هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکاندا و «افساد فیالأرض» | ٣ی ڕێبەندان | زیندانی قزلحەساری کەرەج | دوای ١٤ ساڵ بەندکران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە درا. |
٤ | محەممەڕەزا قوربانی | ئاودانانی ئیلام | مادە هۆشبەرەکان | ٨ی ڕێبەندان | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٥ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو. |
٥ | پژمان فاتیحی | کامێران | سیخوڕی بۆ ئیسراییل | ٩ی ڕێبەندان | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٢٨ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو. |
٦ | موحسین مەزڵووم | مەهاباد | سیخوڕی بۆ ئیسراییل | ٩ی ڕێبەندان | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٢٧ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو. |
٧ | محەممەد فەرامەرزی | دێولان | سیخوڕی بۆ ئیسراییل | ٩ی ڕێبەندان | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٢٨ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو. |
٨ | وەفا ئازەربار | بۆکان | سیخوڕی بۆ ئیسراییل | ٩ی ڕێبەندان | زیندانی قزلحەساری کەرەج | ٢٦ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو. |
٩ | عەلی ڕەجەبیان | کووهدەشتی لوڕستان | مادە هۆشبەرەکان | ٩ی ڕێبەندان | زیندانی ناوەندیی کەرەج | دوای ٤ ساڵ دەستبەسەربوون لە سێدارە درا. |
١٠ | ئیرەج پاکی | سەڵماس | مادە هۆشبەرەکان | ٣٠ی ڕێبەندان | زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل | ۳۸ ساڵان٬ باوکی ٣ منداڵ، لە ٤ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو. |
کۆڵبەران
ژمارە | ناو | خەڵکی | شوێنی ڕووداو | بەرواری ڕوودان | کوژراو – بریندار | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | هۆشیار مەحموودی | پاوه | سنووری شۆشمێی پاوە | ٢ی ڕێبەندان | کوژراو | بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق |
٢ | ڕزگار فەرەجی | پاوه | سنووری شۆشمێی پاوە | ٢ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق |
٣ | ئاراس (پاشناو نەزانراوە) | مەریوان | بانه | ٣ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٤ | محەممەدئەمین ڕوستەمی | دیواندەرە | بانه | ٤ی ڕێبەندان | بریندار | ٣٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٥ | یادگار عەلیپوور | بانه | بانه | ٧ی ڕێبەندان | بریندار | ٣٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٦ | مەنسوور محەممەدنژاد | سەقز | سنووری بستامی سەقز | ٧ی ڕێبەندان | کوژراو | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٧ | پەیمان محەممەدی | پاوه | نەوسوود | ٧ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٨ | زانیار فەیزی | مەریوان | مەریوان | ٨ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٩ | کارۆ (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | بانه | ٨ی ڕێبەندان | بریندار | ١٨ ساڵن، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئەران |
١٠ | یەزدان (پاشناو نەزانراوە) | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ٩ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
١١ | بەرزان (پاشناو نەزانراوە) | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ٩ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
١٢ | ئاریا عەزیزی | سەلاسی باوەجانی | جادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ | ١٠ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ |
١٣ | کەیهان مەحموودی | سەلاسی باوەجانی | جادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ | ١٠ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ |
١٤ | مەسعوود مەحموودی | سەلاسی باوەجانی | جادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ | ١٠ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ |
١٥ | نەبی باباجانی | سەلاسی باوەجانی | جادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ | ١٠ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ |
١٦ | تەحسین (پاشناو نەزانراوە) | سەلاسی باوەجانی | جادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ | ١٠ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ |
١٧ | ماردین ئەمینی | بۆکان | بانه | ١٠ی ڕێبەندان | بریندار | ١٤ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
١٨ | بێهنام شەریفیان | سەقز | بانه | ١٠ی ڕێبەندان | بریندار | لێدان و ئەکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
١٩ | جەبار وەیسی | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١١ی ڕێبەندان | کوژراو | ۳۰ ساڵان، بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکان لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەنداندا بریندار بوو و دوو ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. |
٢٠ | کەیهان فەتاحی | باینگانی پاوە | نەوسوود | ١١ی ڕێبەندان | بریندار | زیاتر لە ۴۰۰ گوللەی ساچمەی لە مەودای ٦٠٠ مەترییەوە بەر کەوت و لەبەر زۆربوونی تێچووی دەرمان، نەخۆشخانەی بەجێ هێشت. |
٢١ | محەممەد ڕەشیدی | نادیار | هەنگەژاڵی بانە | ١١ی ڕێبەندان | بریندار | ۲۴ ساڵان، بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٢٢ | سینا ئەحمەدی | سەقز | بانه | ١٢ی ڕێبەندان | بریندار | ۲۳ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٢٣ | کۆسار ڕوستەمنژاد | پاوه | نەوسوود | ١٣ی ڕێبەندان | بریندار | گوللەیەکی ساچمە ڕێک بەر بیلبیلەی چاوی کەوت و بۆ دەرمان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، لە یەک ساڵی ڕابردوودا دوو برای دیکەی ئەم کۆڵبەرەش بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. |
٢٤ | دیاکۆ محەممەدی | دیواندەرە | بانه | ١٣ی ڕێبەندان | بریندار | ١٧ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٢٥ | مێهدی سالم | سەلاسی باوەجانی | جادەی شاهۆ بۆ سەریاس | ١٤ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ |
٢٦ | خەلیل میسری | سەلاسی باوەجانی | جادەی شاهۆ بۆ سەریاس | ١٤ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ، دەوترێت دۆخی ناجێگیرە. |
٢٧ | ناسنامە نەزانراوە | سەلاسی باوەجانی | جادەی شاهۆ بۆ سەریاس | ١٤ی ڕێبەندان | بریندار | ڕووداوی هاتوچۆ |
٢٨ | حەمزه یووسفی | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١٥ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٢٩ | مەنسوور پیروەیسی | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١٥ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٣٠ | خالیق ئەبووبەکری | بانه | بانه | ١٥ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣١ | عەلی ئەبووبەکری | بانه | بانه | ١٥ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣٢ | ناسر بەری | بانه | بانه | ١٥ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣٣ | هێم (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ١٥ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣٤ | نەریمان عەزیزی | جوانڕۆ | نەوسوود | ١٦ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣٥ | نیزام تەیمووری | سەقز | بانه | ١٦ی ڕێبەندان | بریندار | ٣٨ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣٦ | سیروان شەریفی | بانه | بانه | ١٦ی ڕێبەندان | بریندار | ٢١ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣٧ | فەرید ڕووبینا | مەریوان | مەریوان | ١٧ی ڕێبەندان | گیانلەدەستدان | ڕەقبوونەوە لە سەرمادا |
٣٨ | حاسڵ کوورانی | مەهاباد | بانه | ١٨ی ڕێبەندان | بریندار | ٢٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٣٩ | سۆران ڕەحیمی | سەقز | بانه | ١٨ی ڕێبەندان | بریندار | ١٩ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٤٠ | ئەیوب مەحموودی | بانه | بانه | ١٨ی ڕێبەندان | بریندار | ٣٥ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٤١ | یووسف مەهابادی | مەهاباد | بانه | ٢٠ی ڕێبەندان | بریندار | ۲۶ ساڵان، سەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە. |
٤٢ | فەرزاد (پاشناو نەزانراوە) | نادیار | بانه | ٢٠ی ڕێبەندان | بریندار | سەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە. |
٤٣ | ڕەشاد بابایی | سنە | سنووری تەتەی هەورامان | ٢٠ی ڕێبەندان | بریندار | داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکاندا |
٤٤ | بیلال شاڕۆخ | پاوه | نەوسوود | ٢٠ی ڕێبەندان | بریندار | داکەوتن لە بەرزاییەوە |
٤٥ | سەیوان سەحیحی | بانه | بانه | ٢٢ی ڕێبەندان | کوژراو | ٢٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٤٦ | محەممەد بەهرامی | بانه | بانه | ٢٢ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٤٧ | زانیار محەممەدی | سەقز | بانه | ٢٢ی ڕێبەندان | بریندار | ٢٩ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٤٨ | دڵشاد (پاشناو نەزانراوە) | سەردەشت | بانه | ٢٥ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٤٩ | سەعدی مەحموودی | پیرانشار | سنووری حاجی ئۆمەرانی پیرانشار | ٢٧ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٥٠ | ئومید ئازەری | پیرانشار | سنووری حاجی ئۆمەرانی پیرانشار | ٢٧ی ڕێبەندان | بریندار | بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. |
٥١ | سەلمان ئەمیری | مەریوان | نەوسوود | ٢٧ی ڕێبەندان | بریندار | داکەوتن لە بەرزاییەوە |
٥٢ | جەلال ڕەحمانی | بۆکان | بانه | ٢٩ی ڕێبەندان | بریندار | سەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە. |
٥٣ | ئاکۆ (پاشناو نەزانراوە) | نادیار | بانه | ٢٩ی ڕێبەندان | بریندار | سەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە. |
دەستبەسەرکردن
ژمارە | ناو | شوێنی دەستبەسەرکران | بەرواری دەستبەسەرکران | بواری چالاکی | شوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ |
---|---|---|---|---|---|
1 | سلێمان حاجی خزری | مەهاباد | ١ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
2 | سینا دەشمیر | پیرانشار | ١ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤٠ مانگ بەندکران |
3 | شوانه خزرنژاد | پیرانشار | ٢ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
4 | ئەحەد خزرنژاد | پیرانشار | ٢ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
5 | جەعفەر مەحموودی | مەهاباد | ٢ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | هاووڵاتیی ٦٤ ساڵان |
6 | سەلاح خزرنژاد | پیرانشار | ٢ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
7 | زانیار مەحموودی | جوانڕۆ | ٢ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی کرماشان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران |
8 | شەهرام ڕەنجبەر | میاندواو | ٢ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
9 | خەلیل بەدری | جوانڕۆ | ٣ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
10 | سۆران بەنگینی | شنۆ | ٣ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
11 | شەهرام ئیبراهیمی | شنۆ | ٣ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
12 | مەتین حەسەنی | بۆکان | ٣ی ڕێبەندان | برینداری چاوی سەرهەڵدانی ١٤٠١ | |
13 | سەلمان ئەفرا | مەریوان | ٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەریوان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ بەندکران |
14 | محەممەد بارخودا | مەریوان | ٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
15 | ئەشکان بارخودا | مەریوان | ٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
16 | فارووق حسەینی | بۆکان | ٦ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | فەرمانبەری ئیدارەی بێهزیستی |
17 | دلێر زاهیدی پوور | مەریوان | ٦ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە |
18 | جەمال عەبدوڵڵاهی | بانه | ٧ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
19 | کەمال عەبدوڵڵاهی | بانه | ٧ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
20 | ئەمیر بەشات | بۆکان | ٧ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
21 | ئومید خزرنژاد | پیرانشار | ٧ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا |
22 | بەهمەن نادری | کرماشان | ٨ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٤ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان، لەبەر بڵاوکردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان، تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەنرا و دوای چەند کاتژمێرێک بە بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. |
23 | ئیبراهیم سەجادی | پاوه | ٨ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | بە توندتیژییەوە دەستبەسەر کراوە. |
24 | حەسەن کەریمپوور | پاوه | ٨ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | بە توندتیژییەوە دەستبەسەر کراوە. |
25 | ڕادمان سلێمانی | دیواندەرە | ١٠ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
26 | ئوسامه ئەیازی | سەلاسی باوەجانی | ١١ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا |
27 | مازیار ئەحمەدی | سەلاسی باوەجانی | ١١ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا |
28 | شاهین ڕەحمانی | سەلاسی باوەجانی | ١١ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا |
29 | ئارین خاڵخاڵ | سەلاسی باوەجانی | ١١ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا |
30 | بەرزان یووسفی | سەلاسی باوەجانی | ١١ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا |
31 | یاسین ئاباریان | پیرانشار | ١٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە |
32 | عیسا ئیبراهیمزاده | شنۆ | ١٥ی ڕێبەندان | چالاکی کرێکاری | |
33 | ژیلا هووژەبری | مەریوان | ناوەڕاستی ڕێبەندان | چالاکی سیاسی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران |
34 | حەسەن مەردانی | بۆکان | ١٦ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران |
35 | لوقمان پێشنیار | بۆکان | ١٦ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران |
36 | عیسا ئیبراهیمزاده | شنۆ | ١٧ی ڕێبەندان | چالاکی کرێکاری | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ ساڵ بەندکران |
37 | ئەسعەد محەممەدی | سنە | ١٧ی ڕێبەندان | چالاکی مەدەنی | دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران |
38 | سۆران پاچیده | مەهاباد | ١٧ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
39 | زوبەیر حسەینپەناهی | دێولان | ١٨ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دوای سەردانکردنی ماڵی محەممەد فەرامەرزی بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا |
40 | عەباس حسەینپەناهی | دێولان | ١٨ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | دوای سەردانکردنی ماڵی محەممەد فەرامەرزی بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا |
41 | کارزان ئاسم | کامێران | ١٨ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
42 | یاسر حسەینی | کامێران | ٢٣ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
43 | سەجاد مەلەکشاهی | قوروە | ٢٣ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | لەبەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان دەستبەسەر کرا. |
44 | کاوه چووپانی | دیواندەرە | ٢٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
45 | حسەین ساعیدمووچشی | کامێران | ٢٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
46 | موستەفا زاهیرزوهوور | سنە | ٢٤ی ڕێبەندان | چالاکی مەدەنی و شاخەوان | |
47 | شەعبان موریدی | جوانڕۆ | ٢٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | پێشتریش لە سەرهەڵدانەکانی ٩٨ و ١٤٠١دا دەستبەسەر کرابوو، ئەم جارەیش بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا. |
48 | بابەک محەممەدی | سنە | ٢٤ی ڕێبەندان | گۆرانیبێژ و هونەرمەند | لەبەر سووکایەتیکردن بە سوپای پاسداران لە گۆرانییەکدا دەستبەسەر کرا و ناچار کرا لە بەردەم کامێرادا داوای لێبوردن لەم دەزگا ئەمنییە بکات. |
49 | عەلی باقەدەم | مەریوان | ٢٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
50 | سیروان بازرگان | مەریوان | ٢٤ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
51 | حامید ئەمینی | مەریوان | ٢٥ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | هێزە ئەمنییەکان کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو، سەرەتا منداڵە کەمتەمەنەکەی ئەم هاووڵاتییەیان بە بارمتە گرت و دوای دەستبەسەرکردنی خۆی منداڵەکەیان ئازاد کرد. |
52 | پێدرام حسەینپەناهی | سنە | ٢٦ی ڕێبەندان | هاووڵاتی | |
53 | ڕەشاد پەرویزی | کامێران | ٢٨ی ڕێبەندان | ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین | |
54 | هێمن نیکپەی | مەریوان | ٢٩ی ڕێبەندان | هاووڵاتی |
سزاکان
ژمارە | ناو | دانیشتووی | تۆمەت | بەرواری دەرکردنی حوکم | دادگای بڕیاردەر | سزا |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | بەیان فەرەجوڵڵاهی | سنە | بانگەشەی دژ بە حکومت و لە بەرژەوەندی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستاندا | ١ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | ١ ساڵ بەندکران |
٢ | یووسف ئەحمەدی | بانه | «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و بەشداریکردن لە کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا | سەرەتای ڕێبەندان | دیوانی باڵای ئێران | پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان |
٣ | مامۆستا محەممەد خزرنژاد | بۆکان | «افساد فیالارض»، «زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» | ناوەڕاستی ڕێبەندان | لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ | لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکران |
٤ | سەفا عاییلی | سەقز | ئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی٬ شێواندنی ڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی درۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا | ١٧ی ڕێبەندان | لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز | سزای ٢٠ مانگ و ٣٣ ڕۆژ بەندکران و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپا، بەڵام سزاکە گۆڕدرا بۆ خزمەتگوزاریی گشتی بە خۆڕایی. |
٥ | سەمیرا ئەحمەدی | سەقز | ئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی | ١٧ی ڕێبەندان | لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز | ۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی |
٦ | هیوا جیهانی | سەقز | ئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی | ١٧ی ڕێبەندان | لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز | ۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی |
٧ | ئومید موقەدەس | سەقز | ئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی | ١٧ی ڕێبەندان | لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز | ۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی |
٨ | محەممەد ئازاد ئەمینی | سەقز | ئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی | ١٧ی ڕێبەندان | لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز | ۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی |
٩ | هیوا تاتایی | سەقز | ئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی | ١٧ی ڕێبەندان | لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز | ۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی |
١٠ | شێرکۆ حیجازی | سەقز | ئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی | ١٧ی ڕێبەندان | لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز | ۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی |
١١ | سەفا عاییلی | سەقز | بەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی، بانگەشەی دژ بە حکومەت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران | ١٨ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | بە گشتی ۵ ساڵ و ۴ مانگ و ۱۸ ڕۆژ بەندکران |
١٢ | سەمیرا ئەحمەدی | سەقز | مشارکت و اجتماع و تبانی علیه امنیت داخلی | ١٨ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | ۳ ساڵ بەندکران و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ۲ ساڵ |
١٣ | هیوا جیهانی | سەقز | بەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی | ١٨ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | ۳۵ میلیۆن تمەن سزای پارە |
١٤ | ئومید موقەدەس | سەقز | بەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی | ١٨ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | ٣٥ میلیۆن تمەن سزای پارە |
١٥ | محەممەد ئازاد ئەمینی | سەقز | بەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی | ١٨ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | ۳ ساڵ بەندکران |
١٦ | هیوا تاتایی | سەقز | بەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی | ١٨ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | ۳ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ۲ ساڵ وەک سزای تەواوکەر |
١٧ | شێرکۆ حیجازی | سەقز | بەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا | ١٨ی ڕێبەندان | لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | ۶ ساڵ و ۱ مانگ و ۱۷ ڕۆژ بەندکران و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ۲ ساڵ وەک سزای تەواوکەر |
١٨ | فاتمە شێخی | ئاودانان | سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان | ٢٣ی ڕێبەندان | لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئاودانان | ١ ساڵ بەندکران |
١٩ | ئیبراهیم ڕەسوولپوور | نەغەدە | هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا | ٢٤ی ڕێبەندان | لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی ٢ی نەغەدە | ١ ساڵ بەندکران |
کرێکاران
ژمارە | ناو | شوێنی ڕووداو | بەرواری ڕووداو | گیانلەدەستدان-برینداربوون | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|
١ | مێهران شیری | ورمێ | ٣ی ڕێبەندان | گیانلەدەستدان | داکەوتن لە بەرزاییەوە |
٢ | ناسنامە نەزانراوە | مەهاباد | ٩ی ڕێبەندان | گیانلەدەستدان | شۆرتی کارەبا |
٣ | ناسنامە نەزانراوە | کرماشان | ١٦ی ڕێبەندان | گیانلەدەستدان | داکەوتن لە بەرزاییەوە |
٤ | هووشەنگ ڕاسق | ورمێ | ناوەڕاستی ڕێبەندان | گیانلەدەستدان | خنکان بە گاز |
تەقینەوە مین
ژمارە | ناو | شوێنی تەقینەوە | بەروار | بارودۆخ | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|
١ | ئیرەج مەحموودی | بان ساراتی گێڵانی ڕۆژئاوا | ١٧ی ڕێبەندان | کوژراو | خەڵکی گێڵانی ڕۆژئاوا، بە هیی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەنداندا گیانی لە دەست دا. |
٢ | ناسنامە نەزانراوە | بان ساراتی گێڵانی ڕۆژئاوا | ١٧ی ڕێبەندان | بریندار | |
٣ | ناسنامە نەزانراوە | بان ساراتی گێڵانی ڕۆژئاوا | ١٧ی ڕێبەندان | بریندار | |
٤ | ناسنامە نەزانراوە | دەشتی بساراتی گێڵانی ڕۆژئاوا | ٢٨ی ڕێبەندان | بریندار |