٨٢ ڕێکخراوەی ئێرانی و جیهانیی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە دووتوێی بانگەوازێکی هاوبەشدا داوایان کردووە درێژەدان بە هاوکارییەکانی نێوان «نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان» و دەوڵەتی ئێران مەرجدار بکرێت بە ڕاگیرانی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکانەوە.

لەم بانگەوازەدا هاتووە: «ئەگەر تێچووی لەسێدارەدانەکان بۆ کۆماری ئیسلامی بەرز نەکەینەوە، مەترسیی ئەوە هەیە لە مانگەکانی داهاتوودا سەدان کەس بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە بدرێن. ئێمە داوا لە هەموو دامەزراوە و چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی دەکەین لە کەمپەینێکی جیهانیی تایبەتدا بۆ ڕاگیرانی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان بەشداری بکەن».

بانگەواز بۆ هەوڵێکی هاوبەش بە مەبەستی ڕاگرتنی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان

لەسێدارەدان (ئێعدام) یان کوشتنی حکومەتی گرنگترین کەرەستەی دەستی کۆماری ئیسلامییە بۆ ترساندن و تۆقاندنی کۆمەڵگا و پاراستنی دەسەڵاتەکەی خۆی. دوای سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو زیادی کرد و لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٨٣٤ کەس لە سێدارە دران.

کەسانێک کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کراون، زیاتر لە نیوەی کۆی لەسێدارەدانەکانی ساڵی ٢٠٢٣ پێک دەهێنن. ٤٧١ حاڵەتی لەسێدارەدانی کەسانی تۆمەتبار بە مادە هۆشبەرەکان هیچ تێچوویەکی بۆ حکومەت بە دواوە نەبووە.

زۆربەی ئەم کەسانە لە چینی هەژار و پەراوێزخراوی کۆمەڵگان. ئاماری هاووڵاتیانی ناوچە ئەتنیکییەکان، بەتایبەت کوردەکان و بەلووچەکان، بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی حەشیمەتیان لە ئێراندا ئێجگار بەرزە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا یەک لەسەر سێی کۆی لەسێدارەدراوانی مادە هۆشبەرەکان بەلووچ بوون.

تۆمەتبارانی مادە هۆشبەرەکان بەبێ دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدا، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێت و زۆربەیشیان ناتوانن لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆیان بەهرەمەند بن.

لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی مادە هۆشبەرەکان پەرچەکردارێکی نێودەوڵەتیی گونجاوی نەورووژاندووە و ڕاگەیاندنەکان لە ئاست لەسێدارەدانی ڕۆژانەی ئەم کەسانەدا بێدەنگن. هەر ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی، بەراود بە سێ ساڵ لەمەوپێش، بە کەمترین تێچوو و دەستێکی ئاوەڵاوە، لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان ١٨ هێندە زیاتر جێبەجێ بکات.

لە لایەکی ترەوە «نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان» کە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەردا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هاوکاری دەکات، نەتەنها هیچ پەرچەکردارێکی لە ئاست بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکاندا نیشان نەداوە، بەڵکوو لە یەک ساڵی ڕابردوودا گرێبەستێکی نوێی هاوکاریشی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا واژۆ کردووە. ئەم هاوکاریکردنە جیا لەوەی ڕەوایەتی بە لەسێدارەدانەکانی حکومەت دەبەخشێت، لە ڕێگای یارمەتیی دارایی و دابینکردنی کەرەستە و تەکنۆلۆژیاوە ڕێژەی لەسێدارەدانەکان بەرزتریش دەکاتەوە.

ئەگەر تێچووی لەسێدارەدانەکان بۆ کۆماری ئیسلامی بەرز نەکەینەوە، مەترسیی ئەوە هەیە لە مانگەکانی داهاتوودا سەدان کەس بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە بدرێن. ئێمە داوا لە هەموو دامەزراوە و چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی دەکەین لە کەمپەینێکی جیهانیی تایبەتدا بۆ ڕاگیرانی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان بەشداری بکەن.

ئامانجی ئەم کەمپەینە بەرزکردنەوەی دەنگی بێدەنگترین قوربانیانی ماشینی لەسێدارەدان و تۆقاندنی حکومەتە. هەروەها لە «نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان» داوا دەکەین هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئێراندا مەرجدار بکات بە ڕاگیرانی یەکجارەکیی ڕەوتی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکانەوە.

ئەو دامەزراوانەی واژۆیان کردووە:

١. ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران

٢. کۆمیتەی نێونەتەوەیی دژ بە لەسێدارەدان

٣. کەمپەینی جیهانیی نا بۆ لەسێدارەدان لە ئێراندا

٤. هاوپەیمانیی جیهانیی دژ بە لەسێدارەدان

٥. ناوەندی داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ (شیرین عیبادی)

٦. پێکەوە دژ بە سزای لەسێدارەدان

٧. ڕێکخراوەی جیهانیی کەمکردنەوەی هەڕەشەکان

٨. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان – ژێنێڤ

٩. حال وەش (بەلووچستان)

١٠. کەمپەینی چالاکانی بەلووچ

١١. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

١٢. شەش ڕەنگ (تۆڕی لێزبیەنەکان و ترەنسجێندەرەکانی ئێران)

١٣. ڕێکخراوەی کوردپا بۆ مافەکانی مرۆڤ

١٤. ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئەهواز

١٥. دادپەروەری بۆ ئێران

١٦. ناوەندی بەڵگەنامەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێران

١٧. دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی خەڵکی ئازەربایجان لە ئێراندا – ئاراز

١٨. دەستەی مافەکانی مرۆڤی بەلووچستان

١٩. کەمپەینی مافەکانی مرۆڤی ئێران

٢٠. ڕێکخراوەی یەکگرتن بۆ ئێران

٢١. ڕێکخراوەی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ

٢٢. ڕێکخراوەی هانا بۆ مافەکانی مرۆڤ

٢٣. ڕەسانەک

٢٤. هەموو مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان لە ئێراندا

٢٥. یەکگرتن بۆ کۆتاییهێنان بە لەسێدارەدانەکان لە ئێراندا

٢٦. ناوەندی سانی (ئامریکا)

٢٧. دەست لە قابیل مەدەن

٢٨. ڕێکخراوەی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێراقدا

٢٩. بژاردەکانی ڕزگارکردنی لیبەریا

٣٠. ئاکاتی بەلژیکا

٣١. یەکێتیی مەسیحی بۆ پێشکەوتن و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ (کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ)

٣٢. گرووپی پاڵپشتیکردنی دوولایەنە (گواتمالا)

٣٣. چڕبوونەوە لەسەر سزای لەسێدارەدان (ئامریکا)

٣٤. کۆمەڵەی کەلیدی و هەڕەشەلەسەرەکانی تانزانیا

٣٥. پرۆژەی دادپەروەری بۆ سزای لەسێدارەدان (ئوسترالیا)

٣٦. دادپەروەریی ئالەئوس، زانکۆی مۆناشی ئوسترالیا

٣٧. ئاکاتی ئەڵمانیا

٣٨. هاوپەیمانیی ئەڵمانیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان

٣٩. ئەنجومەنی فیدراڵی پەنابەرانی ڤیەتنامی لە کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیادا

٤٠. دەستەی دادپەروەریی ئینتیقالی (کۆریای باشوور)

٤١. ڕێکخراوەی فەرنسیی ئۆمانیتی دیاسپۆ

٤٢. فیدراسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئیتالیا

٤٣. ڕێکخراوەی سڵاو بۆ دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ (کەنداو)

٤٤. ئاکاتی فەرەنسا

٤٥. کۆمیتەی ئازادیی زیندانیانی سیاسی

٤٦. ئەنجومەنی توێژەرانی ئێران

٤٧. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئازەربایجان- ئەرک

٤٨. ناوەندی خاوەران

٤٩. نیکا، تۆڕی ئێرانیانی داواکاری ئازادی و دیمۆکراسی

٥٠. کەمپەین بۆ ئازادکردنی کرێکارانی زیندانی

٥١. ڕێکخراوەی ئەڵمانیی ژنان بۆ ئازادی

٥٢. هاوپشتی لەگەڵ شۆڕشی ئێراندا – فرانکفۆرت و ماینز

٥٣. دەنگی ئێرانیان – فرانکفۆرت

٥٤. برمش – دەنگی ژنانی بەلووچستان

٥٥. ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی پزیشکان و فەرمانبەرانی دەرمانی ئێران (ئایفا)

٥٦. ئەنجومەنی هەوڵدان بۆ مافەکانی مرۆڤ

٥٧. ناوەندی سیمورغی کێبێک

٥٨. مرۆڤی ئازاد (ئەڵمانیا)

٥٩. فەرمانبەرانی دەرمان بۆ دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ – بەرلین

٦٠. ناوەندی نەمران

٦١. سەربەخۆیی و یەکسانیی جێگیر بۆ ژنان

٦٢. لەسێدارەدانی منداڵان ڕابگرن

٦٣. ڕێکخراوەی هانای ڕۆژهەڵات

٦٤. ئەلبورز – دەستەیەک لە پشتیوانانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی (پاریس)

٦٥. فیدراسیۆنی کامیۆنێتییەکانی تەرامێلی

٦٦. ڕێکخراوەی هەوار هێڵپی ئەڵمانیا

٦٧. تۆڕی ئێرانیانی نۆروێژ

٦٨. ئەنجومەنی هاوپشتی بۆ ئێران

٦٩. مینەسوتا بۆ ئێران

٧٠. هەمووان بۆ ئێران (سویسرا)

٧١. ناوەندی مافەکانی مرۆڤی زاگرۆس

٧٢. ناوەندی هەواڵنێرانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

٧٣. فۆرۆمی هاوپشتیی ئێرانیانی نۆروێژ

٧٤. ژن، ژیان، ئازادی – مێلبۆرن

٧٥. فێمێنیستا بۆن (چالاکانی ئێرانیی فلینتا لە بۆنی ئەڵمانیا)

٧٦. ناوەندی پشتیوانانی دادپەروەری

٧٧. ڕێکخراوەی هێزی نێونەتەوەیی ژنان

٧٨. ڕێگای هاوپشتی بۆ ئێران (کێبێکی کەنەدا)

٧٩. پزیشکانی خۆبەخشی کوردستان

٨٠. گرووپی ڕێڤی ئێران

٨١. ژن، ژیان، ئازادی – دارمشتات

٨٢. گرووپی ژنانی کوردستانی ئێران