ئارام فەتحی ئارشیڤ - KHRN
سورەییا حەقدووست و ئارام فەتحی بە دانانی بارمتە ئازاد کران
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، هەردوو چالاکی مەدەنیی کورد ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووست، دوای ١١ ڕۆژ دەستبەسەربوون هەرکامەو بە بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئارام فەتحی لە قۆناغی دەستبەسەربووندا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بووە و ئەشکەنجە کراوە. هەروەها سەرەڕای ئەوەی نەخۆشیی ڕۆماتیسمی...
زیاتربەردەوامی دەستبەسەربوون و بێبەشکردنی سورەییا حەقدووست و ئارام فەتحی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی
سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووستدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان، تا ئێستایش هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی سەر ئەم دوو چالاکە مەدەنییە ڕانەگەیندراوە. ئارام فەتحی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریواندایە و سورەییا حەقدووستیش لە بەندی ژانانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی سنەدایە. دەوترێت لەبەر بێبەشکردنی هەردووکی ئەم کەسانە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەواودەرمانی پێویست، دۆخی تەندروستییان باش نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار...
زیاترمەریوان؛ هەردوو چالاکی مەدەنیی کورد، ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووست هێشتا دەستبەسەرن
هەردوو چالاکی مەدەنیی کورد ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووست کە لە ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و بەندی ژنانی کانوونی ئەسڵاح وتەربیەتی سنەدان. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی گوایە ئارام فەتحی گواستراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی مەریوان، ناوبراو ئەمڕۆ توانیویەتی پێوەندییەکی کورتی...
زیاترمەریوان؛ ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنی، دەستبەسەر کرا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنییان لە ماڵەکەی خۆیان دەستبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. کەسێکی نزیک لە ئارام فەتحی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان بە دوو ئۆتۆمبیل چوونەتە بەر ماڵی ئارام فەتحی و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە حوکمی یاساییان بۆ دەستبەسەرکردنی پێیە. ئەم هێزانە لە...
زیاترئارام فەتحی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١٨ی بەفرانبار / ٠١.٠٨، "ئارام فەتحی"، چالاکوانی مەدەنیی کورد پاش ٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا. ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤ پاش ئەوەی سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کردبوو دەستبەسەرکرابوو و ڕۆژی ڕابردوو برابووە دادگای مەریوان، بەڵام دانیشتنی دادگاکە بەهۆی کۆتاییهاتنی کاتی کاری ئیداری بۆ ئەمڕۆ دواخرابووەوە. ئارام فەتحی، شاعیرە، پێشتر لە زانکۆی “پەیامی نور”ی مەریوان چالاکوانی...
زیاترئارام فەتحی ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ی بەفرانبار / ٠١.٠٧، "ئارام فەتحی"، چالاکوانی مەدەنی کورد پاش ئەوەی بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئتلاعاتی سپای مەریوان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، گواستراوەتەوە بۆ دادگای ئەو شارە و بەهۆی کۆتاییهاتنی کاتی کاری ئیداری ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کراوە. ئەو چالاکوانە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤ پاش ئەوەی سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کردبوو دەستبەسەرکرابوو و بەڕێکرابوو بۆ دەستبەسەرگەی ئەو...
زیاتر