ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان ئارشیڤ - KHRN

کوردستان لە ئاگردا؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی ئاگری بەربڵاوی دارستانەکانی مەریوان لە وتووێژ لەگەڵ چالاکانی ژینگەپارێزدا

سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ڕۆژ بەسەر ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی شاری مەریواندا، هەوڵی بەردەوام و شەوانەڕۆژیی چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان و تیمەکانی شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە هێشتا هەر درێژەی هەیە. چالاکێکی ژینگەپارێز کە لە ناوچەکەیە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هۆکاربوونی مرۆڤ لە کەوتنەوەی ئەم ئاگرە بەربڵاوەدا، وتی: «قسەکانی هەندێ لە کاربەدەستان و ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکان سەبارەت بە سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ کە...

زیاتر
ته‌مموز 26, 2023

گواستنەوەی سێ چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی سنە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکاندا 

هاووڵاتییەکی ٥٠ ساڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی قازی موستەفا لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ناوچە سنوورییەکاندا و لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی «بەمۆ»ی سەر بە «ئەزگەلە»ی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان و گیانی لەدەست داوە. کەسێکی نزیک لەم هاووڵاتییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە بەشێک لە...

زیاتر
ئاب 27, 2021

ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ دارستانه‌كانی شاهۆ به‌ هۆی تۆپبارانكردنی سپای پاسداران له‌ كامێران

ڕۆژی ڕابردوو دوابه‌دوای تۆپبارانكردنه‌كانی سپای پاسداران له‌ نزیكه‌ی گونده‌كانی «دێوه‌زناو» و «پالنگان»ی كامێران له‌ پارێزگای كوردستان به‌شێكی زۆر له‌ دارستانه‌ پارێزراوه‌كانی كێوی شاهۆ تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو بووه‌. چه‌ند كه‌سێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ وتوووێژ‌ێكدا له‌ گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان له‌ درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، باسیان له‌ وه‌كرد كه‌ سپای پاسداران ڕێگه‌ به‌ هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كان نادات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌. به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی...

زیاتر