ڕۆژی ڕابردوو دوابه‌دوای تۆپبارانكردنه‌كانی سپای پاسداران له نزیكه‌ی گونده‌كانی «دێوه‌زناو» و «پالنگان»ی كامێران له پارێزگای كوردستان به‌شێكی زۆر له دارستانه پارێزراوه‌كانی كێوی شاهۆ تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو بووه.
چه‌ند كه‌سێك له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له وتوووێژ‌ێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان له درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، باسیان له وه‌كرد كه سپای پاسداران ڕێگه به هێزه خۆبه‌خشه‌كان نادات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی سپای پاسداران له گوندی «سووره‌تو»ی سه‌وڵاوا ده‌ستیان دایه تۆپبارانكردنی به‌رزایه‌كانی دارستانی «لانی سوور» له نزیكه‌ی گوندی «دیوزناو» و «پالنگان» و ئه‌م هێرشه تۆپخانه‌ییانه سه‌ره‌ڕای درووستكردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هێشتا به‌رده‌وامه.
ناوچه پارێزراوه‌كانی شاهو و كۆساڵان به پانتایی ٥٧،٢٣٦ هێكتار، له نێوان شاری سه‌وڵاوا، ڕوانسه‌ر، پاوه، مه‌ریوان و كامێراندایه و هاوسنووره له گه‌ڵ كوردستانی ئێراق. ئەم ناوچەیە بە پێی پەسندکراوی ژمارە ۳۰۳ ئەنجومەنی باڵای ژینگە (کۆمسیۆنی ژێرخانی دەوڵەت) وەکوو ناوچەی پارێزراو ناسراوە و سەر بە بەڕێوەبەریی رێکخراوی پارێزگاریی ژینگەیە لە ئێران‌دا.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان له درێژه‌دا باسیان له‌وه كرد كه هێزه‌كانی سپای پاسداران سه‌ره‌ڕای ئاگا‌داربوو‌نیان له حوزووری ئاژه‌ڵداران و هه‌نگه‌وانان ئه‌م ناوچه‌یانه تۆپباران كردوه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه پارێزی كورد ساڵی ١٣٨٦٢ هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانوی ئەوەیکە هێزی حیزبە کوردییەکان لەم ناوچانە بوونیان هەیە، دەستیان داوەتە کردنەوەی بنکەی سەربازیی لە ناوچەی پارێزراوی شاهۆ و کۆساڵان. سەرەڕای ناڕەزایەتی چالاکانی ژینگە، بەشێکی بەرچاو لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەم ناوچانە لە ئاکامی جادە لێدان و کردنەوەی ناوەندە سەربازییەکان لە ناو چوون. هەروەها سپای پاسداران لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەم ناوچەیەی بە ئەنقەست سوتاندووە بە بیانوی ئەوەیکە نەکا هێزە کوردییەکان خۆیانی تێدا حەشار بدەن.