بزرکردنی زۆرەملێ ئارشیڤ - KHRN

نادیاربوونی چارەنووسی سێ چالاکی مەزهەبی دوای تێپەڕینی ١٩ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا

سێ چالاکی مەزهەبیی سوننەی کورد و زیندانیی پێشوو بە ناوەکانی جەمشید ئەحمەدی، ئەفشین ئەحمەدی و شەهرام عیبادیان دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گەلاوێژی ١٤٠١دا (ئاگۆستی ٢٠٢٢) بێسەروشوێن کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، جەمشید ئەحمەدی و ئەفشین ئەحمەدی، دوو برای خەڵکی سنە، ڕۆژی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 3, 2024

بیست و نۆ مانگ بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ئیدریس فیقهیدا تێپەڕی

دوای تێپەڕینی ٢٩ مانگ لە بێسەروشوێنکردن (بزرکردن)ی زۆرەملێی ئیدریس فیقهی (فەقیهی)، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، نیگەرانییەکان لە ئاست بارودۆخ و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەدا پەرەی سەندووە. فاتمە مەقسوودی، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە پەیامێکدا دەڵێت کە دامودەزگا ئەمنییەکان بە درێژایی ئەم ماوەیە لەسەر چارەنووسی منداڵەکەی هیچ وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە و چەندەها جار لە لایەن ئەو دەزگایانەوە بێڕێزی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 23, 2023

ساڵێک بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی عوسمان مامەدا تێپەڕی

سەرەڕای تێپەڕینی ساڵێک  بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی عوسمان مامەدا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە.  عوسمان مامە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە ڕێگای ماڵەکەی خۆی لە نزیک ئیدارەی بێهزیستیی شاری بۆکان لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بەڵام سەرەڕای بەدواداچوون  و سەردانکردنی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، تا ئێستا...

زیاتر