بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - KHRN

حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی کەیوان ڕەشۆزادە لە ژووری تاکەکەسیدا / بێبەشکران لە خزمەتگوزاریی پزیشکی دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە

کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتندایە، تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری و چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە و ئێستە بریندارە و لە دۆخێکی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کەیوان ڕەشۆزادە سەرباری شینبوونەوە و دروستبوونی ئیلتیهاب لە جەستەیدا بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە، بە...

زیاتر
نیسان 17, 2024

هێرشکردنی هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بۆ سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی / دوو بەندکراو ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) پاسەوانەکان و هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بە فەرمانی پەیمان خانزادەی سەرۆکی زیندانەکە هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی و دوای شێواندن و تێکدانی کەلوپەلی بەندکراوان، پەلاماری هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد کەیوان ڕەشۆزادە و کامران قاسمییان دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) نزیک بە ١٠ پاسەوان و...

زیاتر

 کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە

کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم...

زیاتر