تەقینەوەی مین ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
شنۆ؛ هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
به‌پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەزیز ڕوونما لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا. ئەم هاووڵاتییە ٤٢ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «پوولە»ی شنۆ، سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە ناوچەی سنووریی «هەوارە ئێسک»دا بووە کە مینێکی پێدا دەتەقێتەوە و پاشان بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە لە ناو...
زیاترنەوسوود؛ کۆلبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ی گەڵاڕێزان، لە ناوچەی سنووریی شۆشمێی سەر بە نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوە مین کۆڵبەرێک بە ناوی لوقمان ڕەحیمی بە قورسی بریندار بوو.دوای ئەم ڕووداوە کە بووە هۆی لەدەستدانی پاژنەی پێی ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی بانەوەرەی پاوە، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.
زیاترمەریوان؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خوسرەو حەسەنی بە تەقینەوەی مین بریندار بووە.دەوترێت ئەم هاووڵاتییە ٣٨ ساڵەیە لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەکۆنەدا مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و خەساری قورس بەر مەچەکی دەستی کەوتووە.
زیاترمێهران؛ كوژرانی سێ هاووڵاتی و برینداربوونی كه‌سێكی‌تر بە ته‌قینه‌وه‌ی مین
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی پووشپه‌ڕ، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شارۆچکەی "ئیسلامییه"ی مێهران، سه‌ر به پارێزگای ئیلام، به ناوه‌كانی هادی ئومیدی، سەلیم تاراس و چراغ عه‌بدی له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ورده‌ئاسن له به‌رزاییه‌كانی «که‌لەقه‌ندی»ی ئه‌م شاره، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌ر له‌م ڕووداوه‌دا هاووڵاتییه‌كی كوردی دیكەیش به ناوی مێهدی ئومیدی به سەختی بریندار بووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی...
زیاترپیرانشار؛ ته‌قینه‌وه‌ی مین بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك
به پێی زانیاریه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان (٩/٦/٢٠٢٠) له زه‌وییه‌كی كشتوكاڵدا له گوندی «لک‌بن»ی پیرانشاری سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه هاووڵاتییه‌ك به ناوی ستار ئه‌سغه‌ری بریندار بوو.هه‌موو ساڵێك به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هار و هاویندا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینە به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق و هه‌روه‌ها مینە به‌جێماوه‌كانی هێرشی كۆماری ئیسلامی له ده‌یه‌ی ٦٠ی هەتاویدا بۆ...
زیاتربانه؛ ته‌قینه‌وه‌ی مین کەمئەندامیی هاووڵاتییه‌كی لێ کەوتەوە
به پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان(2020-6-7)، لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی میندا له ناوچه شاخاوییەکانی گوندی «سارداو»ی شاری بانەی سه‌ر به پارێزگای كوردستان، هاووڵاتییه‌ك به توندی بریندار بوو و لاقێکی لە قۆڵەوە پەریووە، ناوبراو دوای ڕووداوه‌كه نێردرایه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی له شاری بانه.هه‌موو ساڵێك به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هار و هاویندا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماینە به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق...
زیاترتەقینەوەی مین لە قەسری شیرین گیان لە دەستدانی منداڵێکی لێکەوتەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی مرۆڤی کوردستان: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی، ڕۆژی ٣ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٢، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ناوچەی "تەنگاب"ی سەربە قەسری شیرین بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پووچەڵنەکراوەی سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق گیانی لە دەستداوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو ناوچانە پێشتر لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩١دا / ٢٠١٣.٠٢ لەلایەن ناوەندی نەتەوەیی مینی ئێرانەوە وەک ناوچەیەکی پاککراوە لە مین ڕاگەیەندرابوو. ئاوات بازیار، پسپۆری بواری پاککردنەوەی مین سەبارەت...
زیاترهاوڵاتییەک لە نەوسود بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوو
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٩ی سەرماوەز / ١٢.١٠، هاوڵاتییەک بەناوی "عوسمان ڕۆستەم زادە" بەهۆی تەقینەوەی مین لە سۆفی جانەی گوندی "شوشمی"ی سەربە نەوسود برینداربوو و ئەگەری هەیە قاچێکی لە دەست بدات. جێگەی ئاماژەیە کە عوسمان ڕۆستەم زادە، کوڕی مەحمود، خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە و باوکی سێ منداڵە. لە ساڵانی ڕابردوودا تەقینەوەی مین لەسەر ڕێگای شوانەکان، کۆڵبەرەکان و هاوڵاتییان لەو ناوچانەدا زیادی کردووە،...
زیاترهاوڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لە دەستدا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی دووشەمە 6ی خەزەڵوەر/ 10.28 شوانێکی خەڵکی گوندی "ئیسحاق ئاوا" سەربە شاری سەقز بە ناوی "ئەرەستوو نیکبین" بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کەم ئەندام بووە. ئەم هاوڵاتییە تەمەن 29 ساڵە پاش تەقینەوەی مینەکە رەوانەی نەخۆشانەیەک لە سەقز کراوە. راپۆرتەکان لە سەقزەوە باس لەوە دەکەن، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکانییەوە قاچێکی لە دەستداوە. بە پێی هەندێک ئامار، لە ئێستادا لە کوردستانی رۆژهەڵات پتر لە 12 میلیۆن...
زیاتر