تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی دووشەمە 6ی خەزەڵوەر/ 10.28 شوانێکی خەڵکی گوندی “ئیسحاق ئاوا” سەربە شاری سەقز بە ناوی “ئەرەستوو نیکبین” بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کەم ئەندام بووە.

ئەم هاوڵاتییە تەمەن 29 ساڵە پاش تەقینەوەی مینەکە رەوانەی نەخۆشانەیەک لە سەقز کراوە.

راپۆرتەکان لە سەقزەوە باس لەوە دەکەن، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکانییەوە قاچێکی لە دەستداوە.

 بە پێی هەندێک ئامار، لە ئێستادا لە کوردستانی رۆژهەڵات پتر لە 12 میلیۆن و 800 هەزار مینی دژە نەفەر لە ژێر زەویدا ماونەتەوە کە بە پێی رێژەی دانیشتوان بۆ هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مینێک  دەکات.

کۆماری ئیسلامی تا ئێستا پەیمانی ئۆتاوای ئیمزا نەکردووە و بە پێی ئەم پەیمانە دەوڵەتان دەبێت پاش 10 ساڵ لە کۆتایی هاتنی شەڕ سەرجەم مینە چێنراوەکان پووچەڵ بکەنەوە.