حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 17, 2024

لە هەوڵێکی خۆکوشتندا لە زیندانی ورمێ؛ زیندانییەکی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست گیانی لە دەست دا

ئەمیر شەهبازی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست کە ڕۆژی ڕابردوو لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا و لە ڕێگای هەڵدانی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لەبەر ئەوەی درەنگ گەیەنرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لەسەر بڕیاری شۆرای سزادانی زیندان و بە بیانووی ئەوەی «مۆبایل»یان پێوە گرتووە کە لە زینداندا قەدەغەیە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 1, 2023

مەترسیی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی مورتەزا ئیسماعیلیان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ورمێ

ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبری ٢٠٢٢) مورتەزا ئیسماعیلیان کە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی ورمێوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانبار (٢٨ی دێسامبر) داواکاری گشتی و سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیندانی ورمێیان...

زیاتر
ئه‌یلول 7, 2022

سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڕەشەی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی لە هادی ڕوستەمی کرد

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبر) لیژنەیەکی دادوەری بە سەرۆکایەتیی ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە یاوەریی مەجیدی، داواکاری گشتیی ورمێ، سەردانی زیندانی ناوەندیی ورمێیان کرد. لەم سەردانەدا هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست، داوای لێ کردن چارەنووسی دۆسیەکەی دیاری بکرێت. سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە وەڵامی داواکاریی ناوبراودا ڕایگەیاندووە کە...

زیاتر
ته‌مموز 30, 2022

حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی بەندکراوێک لە تاران جێبەجێ کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بەندکراوێک بە ناوی بێهرووز مورادی لە نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤینی تاران جێبەجێ کراوە ئەم بەندکراوە لە تیپی ٢ی زیندانی تارانی گەورەوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ئێڤین و حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی لەوێ جێبەجێ کراوە. دەوترێت ئەم زیندانییە دوای جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام سەجادی تاران کراوە. ناوبراو نزیکەی...

زیاتر
حوزه‌یران 27, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی هادی ڕوستەمی لە بەندی ئەمنی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج

هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەست کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانەوە (١٢ی ژوەن) دوابەدوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانی تارانی گەورەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گواستراوەتەوە، بەبێ ئەوەی خزمەتگوزاریی پزیشکیی بۆ دابین بکرێت، هێشتا لە بەندی ئەمنی ئەم زیندانەدایە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی ئەم زیندانییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەرداندا (١٢ی ژوەن) بە دەستووری مورتەزا محەممەدی،...

زیاتر
حوزه‌یران 8, 2022

مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی هەشت زیندانی لە تاران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) هەشت زیندانیی بەندکراو لە زیندانی تارانی گەورە کە پێشتر بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ زیندانێکی تر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بانگهێشتی نووسینگەی زیندان کراون، بەڵام بە هۆکاری نادیار گواستنەوەیان خراوەتە کاتێکی تر و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حوکمی ئەم کەسانە پەسەند کراوە، هەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان لە ئارادایە. تۆڕی...

زیاتر