دیواندەرە ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
ئومید شامحەممەدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئومید شامحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە، ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی دادگای دیواندەرە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی بیجاڕ کراوە. ئەم مامۆستا کوردە لە سەرماوەزی ١٤٠١دا (دێسامبری ٢٠٢٢) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی...
زیاتربەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە
دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) بە مەبەستی بەرپەرچدانەوە و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕێکخراو و پلانداڕێژراو بە گازی کیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان و ژەهراویکردنی قوتابییان، زنجیرەیەک گردبوونەوە لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی کرماشان، سنە و سەقزدا بەڕێوە چوو. لە گردبوونەوەی مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابییان لە سنەدا هێزەکانی یەکەی تایبەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمە هێرشیان کردە سەر...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان (٢٥ی ژانڤییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد مورادپوور و وێڕای دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکەیدا، خۆیشیان دەستبەسەر کردووە. لەسەر شوێنی ڕاگرتنی و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
زیاتربەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت. هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. ئەم مامۆستایانە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) و لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و...
زیاترئازادبوونی کاتیی ١٥ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە شارەکانی مەریوان و سەقز / ٢٢ مامۆستای تر هێشتا دەستبەسەرن
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی مەی) ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی ئارام محەممەدی، ئارام قادری، تەحسین موستەفا و سەیوان سلێمانی دوای ٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. ئەم مامۆستایانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی مەی) لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی مامۆستایاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون. هەروەها ئەمڕۆ شەممە...
زیاترهاووڵاتییهكی دیكه له دیواندهره دهستبهسهر كرا/ پێنج هاووڵاتیی دیكه هەر دەستبەسەرن
له درێژهی دهستبهسهركردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد له شاری دیواندهرەدا، هاووڵاتییهكی تر بهناوی فواد حهبیبی لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستبهسهر و ڕهوانهی شوێنیێكی نادیار كراوه. ههروهها پێنج هاووڵاتی و چالاكی دیكه بهناوهكانی ئهمجهد مورادی، زانیار مورادی، دلێر شامحهممهدی، توورهج حهبیبی و ئهحمهد سادقی كه پێشتر لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه له شاری دیواندهره دهستبهسهر كرابوون، هێشتا هەر لهیهكێك له دهستبهسهرگه ئهمنییهكانی شاری سنهدان. بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست...
زیاترئەمیر محەممەدخانی و فاروق خانی بە دانانی بارمتە ئازاد کران، سەدیق سەیفیش هێشتا دەستبەسەرە
ئەمیر محەممەدخانی رۆژی یەکشەمە ١٤ی رەزبەر/ 10.06 و فاروق خانی رۆژێک دواتر بە دانانی بارمتە لە دەستبەسەرگەی شەهرام فەری ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە ئازاد کران و سەدیق سەیفی هێشتا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمیر محەممەدخانی بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە. ئەمیر محەممەدخانی و فاروق خانی خەڵکی دیواندەرە، لە بەرواری ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ/ 2019.09.12 لەلایەن هێزەکانی...
زیاتر