تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی مەی) ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی ئارام محەممەدی، ئارام قادری، تەحسین موستەفا و سەیوان سلێمانی دوای ٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون.

ئەم مامۆستایانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی مەی) لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی مامۆستایاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون.

هەروەها ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٨ی مەی) ١٠ مامۆستای دەستبەسەرکراو و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز/زێویه بە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، ئەنوەر فەرەجزادە، سەلاح حسەینی، حسەین محەممەدی، کەیوان محەممەدی، خالید شێخی، لوقمان ئەڵڵامورادی، عەزیز مەرزی، محەممەد فەتاحی و قادر یوسرایی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کران. پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانیشدا (١٦ی مەی) ئاوات ڕەزەوییش بە بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کرابوو.

بە لەبەرچاوگرتنی ئازادبوونی ئەم ١٥ مامۆستا کوردە، ئێستە ٢٢ ئەندامی تری ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە شارەکانی سنە، سەقز، دیواندەرە و تاران هێشتا دەستبەسەرن.

ناونیشانی مامۆستایانی دەستبەسەرکراو لە سەقز: سلێمان عەبدی، تاهیر حامیدی، ئەحمەد قادری، ئامانج ئەمینی، ئیسماعیل ڕێحانی، خالید عەبدوڵڵاهی، زاهید مورادی، حەسەن ڕەحیمیان، حیسام خاکپوور و موحسین شکووهی

دیواندەرە: ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و عوسمان ڕەزایی

سنە: سەلاح حاجی‌میرزایی، غیاس نیعمەتی، محەممەدڕەزا مورادی و بێهزاد قەوامی

مەریوان: شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا