دەرکردنی سزای بەندکران ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2023

یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێز، سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گەڵاڕێزان (٢٥ی ئۆکتۆبەر) حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە. یاسر نووری، زیندانیی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 12, 2023

دەرکردنی سزای بەندکران لەگەڵ دوورخستنەوەدا بۆ ئیدریس مینبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژینی سنە

ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» سزای ساڵێک بەندکران لە مەنفادا و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ ئامادەبوونی خۆی و پارێزەرەکانی لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی دووی سنەدا بە سەرۆکایەتیی دادوەر بەهمەن ئومیدزادە...

زیاتر
شوبات 25, 2023

هونەرمەندی کورد خەبات فەدایی سزای شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خەبات فەدایی، هونەرمەندی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی وەرامینەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپ و کۆمەڵدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی ئێران» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەنداندا (١٩ی فێبرییە) بەم هەنەرمەندە کوردە ڕاگەیەنراوە و ئەگەر لە دادگای پیاچوونەوەدا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 21, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی جەلال ئەمینی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. دادگای ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتای بەفرانباردا (کۆتایی دێسامبری ٢٠٢٢) بەڕێوە چوو و ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە)...

زیاتر