دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی کوردی ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 17, 2024

ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد، لە ئیلام دەستبەسەر کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ساسان چەمەنئارا و ئەم هونەرمەندەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان گرتووە بە سەر هەندێ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 18, 2023

ئازادکردنی کاتیی هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە لە شارەکانی سەقز، سنە و تاران

هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی هێرۆ قەدیمی، سەمیرا ئەحمەدی، سەفا عائیلی، ئازاد ئەمینی، ئومید موقەدەسی، هیوا تاتایی، هیوا جەهانی و پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە، زیندانی سەقز و زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) ٦ هاووڵاتیی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 24, 2021

بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٥٠ کەس لە دوو حەفتەدا

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار و سەقز باسی بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد لەم ڕۆژانەی دواییدا دەکەن. بەپێی ئەو هەواڵانەی پشتڕاست کراونەتەوە، لە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباردا( ١٩ی ژانویە) پشتیوان نەبی‌زەرگەتەن لە پیرانشار، تالب ڕەیحانی و ڕەشید ڕەیحانی لە گوندی "شاولە"ی پیرانشار، ڕەشید ئەحمەدی، محەممەدئەمین ئەحمەدی لە گوندی 'لەگز'ی بۆکان، ڕەزا زەندی، فەرهاد زەندی و محەممەد زەندی لە گوندی 'عەباس‌ئاوا'ی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 25, 2020

ڕاپۆرتی مانگانە؛ دەستبەسەرکردنی ١٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارە جیاوازەکاندا

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی دێولان، دیواندەرە، سنە، شنۆ، پیرانشار، شاباد و ئیلام لە پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لەم کەسانە ٣ کەسیان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان ڕەوانەی بەندیخانە کراون و ١١ کەسی‌تریان لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە...

زیاتر

ئاماری مانگانە؛ دەستبەسەرکردنی ٣٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە مانگی گەلاوێژدا

بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی پاوە، کامێران، سنە، سەقز، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون. ٧ کەس لەمانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان ڕەوانەی زیندانەکان کراون و ٢٧ کەسەکەی‌تر لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای...

زیاتر