بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لانیکەم ٤١ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا، کامیاران، مەریوان، سنە، سەقز، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

٢ کەس لەمانە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەر کراون و ٣٩ کەسی دیکەیش لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگە نهێنییەکانی ئەم دوو دەزگا ئەمنیەتییە. ئەگەرچی تا ئێستا ٤ کەس لەم کەسانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون بەڵام هێشتا زۆربەیان هەر دەستبەسەرن و بەشی هەرە زۆریشیان نەیانتوانیوە هیچ پێوەندییەک بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن. لە نێو ئەم کەسانەدا ٣ منداڵیش دەبینرێت.

ناونیشانی ئەو هاووڵاتی و چالاکە کوردانەی لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩دا دەستبەسەر کراون:

ناو و فامیل      شوێنی دەستبەسەربوون     بەرواری دەستبەسەربوون     بواری چالاکی    تۆمەت    دوایین بارودۆخ

ياسر ئەدوایی / سنە / سەرەتای پووشپەڕ / هاووڵاتی / هاوکاریکردنی حەزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد / لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە

 فەتاح فرووهەر / پیرانشار / سەرەتای پووشپەڕ / هاووڵاتی / هاوکاریکردنی حەزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد/ نادیار

ئەحمەد سەيدى / پیرانشار / سەرەتای پووشپەڕ / هاووڵاتی / هاوکاریکردنی حەزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد/ نادیار

ئەفشين شێخولئیسلامیی وەتەنی / سنە / ٧ی پووشپەڕ / چالاکی مەدەنی / نادیار / لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە

فەرانەک جەمشیدی/ سنە/ ٨ی پووشپەڕ/ ژینگەپارێز/بانگەشەی دژی حکوومەت و چالاکی دژی ئاسایشی نەتەوەیی/لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە

هێمن ڕەسوولى / سەقز/ ٨ی پووشپەڕ/هاووڵاتی/ نادیار / نادیار

عەلى ساكنى / سەقز / ٨ی پووشپەڕ / پارێزەری دادگا / نادیار / ئازادبوونی کاتی بە دانانی بارمتە

عوسمان ڕەحيمی‌فەرد/ کامیاران/ ٩ی پووشپەڕ/ چالاکی مەدەنی/ نادیار/ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە

 کاوان کەسرایی/ مەریوان/ ١١ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ ئازادبوونی کاتی بە دانانی بارمتە

سۆران نەسيری/ مەهاباد/ ١١ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ئومید عەباسی/ مەهاباد/ ١١ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

سۆران موختارى/ مەهاباد/ ١١ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ئەسعەد موحەممەدنژاد/ مەهاباد/ ١١ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ڕێبوار پادەست/ مەهاباد/ ١١ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ڕەزا ڕەمەزانی/ ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا/ ناوەڕاستی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام/ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا ڕاگیراوە

 سەید كامیل شێخ‌ئەحمەدی/ سنە/ ١٣ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە

ئومید موستەفاپوور/ نەغەدە/ ١٣ی پووشپەڕ/ چالاکی مەدەنی/ نادیار/ گواستراوەتەوە بۆ زیندانی نەغەدە

جەسیم مەجنوونی/ مەهاباد/ ١٣ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ڕەحیم ڕەفعەت/ شنۆ/ ١٥ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ڕەحمان تابش/ مەهاباد/ ١٥ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

 سەعيد تابناک/ مەهاباد/ ١٥ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ئەسکەندەر موحەممەدپوور/ مەهاباد/ ١٥ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ئەبووبەکر بیلال/ مەهاباد/ ١٥ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

عەبدوڵڵا چاوشی/ بۆکان/ ١٦ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی (گۆرانیبێژ)/ نادیار/ نادیار

دارا ڕەحمانی/ جوانڕۆ/ ١٥ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ هاوکاریکردنی ئۆپۆزیسیۆنی کورد/ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەر کراوە

فەتاح موحەممەدخانی/ جوانڕۆ/ ١٥ی پووشپەڕ/ چالاکی مەدەنی/ نادیار/ نادیار

ئەبووبەکر عەبدی/ شنۆ/ ١٦ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

کەیوان شوانی / شنۆ/ ١٦ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

بێهرووز بايزيدی / شنۆ/ ١٦ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ئیبراهيم ڕەحمانی/ بۆکان/ ١٦ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ ئازادبوونی کاتی بە دانانی بارمتە

 ئەحمەد ناسری / بۆکان/ ١٦ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ ئازادبوونی کاتی بە دانانی بارمتە

جەلال ناسری/ بۆکان/ ١٦ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ ئازادبوونی کاتی بە دانانی بارمتە

 فەرشاد بەیگی / کرماشان/ ١٧ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

مەتین خولە/ مەهاباد/ ١٧ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ منداڵە و نادیارە

عەلی زەواری/ پیرانشار/ ٢١ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

عادڵ شێخە/ پیرانشار/ ٢٢ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

دیاکۆ تارا/ پیرانشار/ ٢٢ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

هێمن ئەدوایی/ مەریوان/ ٢٧ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ منداڵە و گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەری سپای سنە

کەیۆمەرس ئەدوایی/ سەوڵاوا/ ٢٧ی پووشپەڕ/ هاووڵاتی/ نادیار/ منداڵە و گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەری سپای سنە

خەلیل حسەینی/ کرماشان/ ٣٠ی پووشپەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار