بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی، هونەرمەند و چالاکی کورد لە شارەکانی تاران، ئەیوانی ڕۆژئاوا، ئابدانان، ئیلام، مەریوان، کامێران، سنە، شنۆ، بۆکان، پیرانشار و سەردەشت لە پارێزگاکانی تاران، ئیلام، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون. لەمانە ٤ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانیکردن ڕەوانەی بەندیخانە کراون و ٢١ کەسیتر لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگە نهێنییەکانی ئەم دوو ڕێکخراوە ئەمنییە.
لەم مانگەدا تەنیا یەک کەس بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن و زۆربەشیان هێشتا مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەیان پێ نەدراوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ڕەزبەردا حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی دوو برای بەندکراو بە ناوەکانی شەهاب و مێهرداد تەیمووری لە دیوانی باڵای ئێراندا پەسەند کراوە.
هەروەها حوکمی لەسێدارەدانی بەرزان نەسروڵڵازادە، منداڵ-تۆمەتباری بەندکراو و هووشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی کورد، هەڵوەشایەوە و گۆڕدرا بۆ حوکمی زیندانیکردن. دوای هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییە سیاسی و مەزهەبییە، بەرزان نەسروڵڵازادە دوای ١١ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا و حوکمی هووشمەند عەلیپووریش گۆڕدراوە بۆ ٣٨ مانگ زیندانیکردن.
ناو و فامیل / شوێنی دەستبەسەربوون / بەروار / بەستێنی چالاکی / تۆمەت / دوایین بارودۆخ
عەبدول پەرتەو/ مەریوان/ ١ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
باپیر بەرزە/ پیرانشار/ ١ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد/ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان/ زیندانی نەغەدە
پشتیوان پەرتەو/ مەریوان/ ٣ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
میلاد وەیسی/ سنە/ ٩ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
ڕوستەم ئیبراهیمی/ کامێران/ ناوەڕاستی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ ئازادبوون بە دانانی بارمتە
کەیهان شیرینی/ سنە/ ناوەڕاستی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد/ نادیار
فەرهاد تاریمورادی/ سنە/ ١٠ی ڕەزبەر/ چالاکی مەدەنی/ چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی/ گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان و لێدانی قامچی
بەهرام قاسمی/ سنە/ ناوەڕاستی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد/ نادیار
مامۆستا ڕەسوول حەمزەپوور/ پیرانشار/ ١٣ی ڕەزبەر/ چالاکی ئایینی/ نادیار/ نادیار
ئەمین عەلیزادە/ ئابدانان/ ١٣ی ڕەزبەر/ دەروێشی گونابادی/ نادیار/ نادیار
تەقی مورادی/ ئابدانان/ ١٣ی ڕەزبەر/ دەروێشی گونابادی/ نادیار/ نادیار
خەدیجە مەهدیپوور/ ئەیوانی ڕۆژئاوا/ ١٤ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
لوقمان پیرخزرانیان/ تاران/ ١٥ی ڕەزبەر/ هونەرمەند/ نادیار/ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین
نێدا پیرخزرانیان/ تاران/ ١٥ی ڕەزبەر/ چالاکی مەدەنی/ نادیار/ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین
ئەندیشە سەدری/ تاران/ ١٥ی ڕەزبەر/ هونەرمەند/ نادیار/ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین
ئاڤاشین زاگرۆس/ مەریوان/ ٢٠ی ڕەزبەر/ ئەندامی پەژاک/ ئەندامبوون لە پەژاکدا/ گواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی لە سنە
شادمان بەنیبەشەر/ سنە/ ٢٠ی ڕەزبەر/ چالاکی مەدەنی/ بانگەشەی دژ بە حکوومەت/ گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی چێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندان
ئەفشار فەتحی/ سنە ١٩ی ڕەزبەر/ چالاکی مەدەنی/ بانگەشەی دژ بە حکوومەت/ گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی چێبەجێکردنی حوکمی ١ ساڵ زیندان
موحەممەدعەلی خالەنژاد/ سەردەشت/ کۆتایی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
حامید دادستان/ مەریوان/ کۆتایی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
سۆران دادستان/ مەریوان/ کۆتایی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
حەمدی دەبستانی/ مەریوان/ کۆتایی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
عوسمان خوداکەرەمی/ بۆکان/ ١٩ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
مەلا جەمشید حەمیدی/ شنۆ/ ٢٤ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ گواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ
سومەییە کارگەر/ تاران/ ٢٧ی ڕەزبەر/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار
ڕاپۆرتی مانگانە؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی و چالاکی کورد و پەسەندکردنی حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی دوو زیندانی

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
دۆسیەی مێحراب عەبدوڵڵازاده، زیندانیی سیاسیی ٢٦ ساڵانی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای یەکەم بۆ...
زیاتر بخوێنەوە