بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ سەرماوەز / ١٢.٠٣، ڕەشید ناسرزادە، بەڕێوبەری کاناڵی تەلەگرامیی “شنۆ ٢٤” و یەک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی شاری شنۆ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی نێوان پیرانشار و شنۆدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری ڕاگەیاندندا لەلاەین ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە کاناڵی تەلەگرامیی “شنۆ ٢٤” لە بواری بڵاوکردنەوەی هەواڵ و شرۆڤەی هەواڵدا چالاکی دەکات و “شرۆڤەی ڕووداوەکان و بەرزکردنەوەی ئاگاداریی کۆمەڵگا بە ڕەچاوکردنی سەربەخۆبوون”ی وەک ئامانجی خۆی داناوە.