دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنی ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی شێرکۆ حیجازی، وەرزشکار و چالاکی مەدەنی، لە سەقز

شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی لیژنەی فووتباڵی شاری سەقز، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە شەقامێکی نزیکی شوێنی کارەکەی لە شاری سەقز بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد ڕامین حەسەننژاد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ڕەبەت

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی گوندی «سیسەر»ی سەردەشت بە ناوی ڕامین حەسەننژاد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،لە مانگی پووشپەڕی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی ویلاشاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکی مەدەنیی کورد ئەسعەد (مەسعوود) محەممەدی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بە سەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەم چالاکە مەدەنییەدا. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر...

زیاتر