تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی ویلاشاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکی مەدەنیی کورد ئەسعەد (مەسعوود) محەممەدی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێت هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بە سەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەم چالاکە مەدەنییەدا.

لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.