شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی لیژنەی فووتباڵی شاری سەقز، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە شەقامێکی نزیکی شوێنی کارەکەی لە شاری سەقز بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.