سامان پاشایی ئارشیڤ - KHRN

سەدان چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کرد

زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی، ئەکادیمیسیەن، چالاکی مەدەنی و سیاسی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دادواکاری گشتیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کردووە. لەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، وتراوە کە «دوکتور سامان پاشایی، ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆ و پاڵەوانی وەرزشی» لە نزیکەوە دەناسن و لەسەر ئەم بنەمایە شایەتی دەدەن کە ئەم وەرزشکارە «کەسایەتییەکی زانستی، کۆمەڵایەتی، پڕکەڵکەڵە و دڵسۆز...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سامان پاشایی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا / گوشاری لێپرسەوە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ

سامان پاشایی پاڵەوانی پێشووی زۆرانی تازەلاوانی جیهان، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری وەرزشی خەڵکی سەقز کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە دەروازەی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ، کەوتووەتە ژێر گوشاری قورسی لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت کە سامان پاشایی سەرئەنجام دوای ٤٥ ڕۆژ توانیویەتی چاوی...

زیاتر