ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی ئارشیڤ - KHRN

کوردستان لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا؛ مانگرتن و ناڕەزایەتیی خەڵک، سەرکوت و توندوتیژیی حکومەت

ـ مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕەکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، زۆربەی شارەکانی کوردستان بە مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕ و دووکانەکانەوە ڕۆژیان دەست پێ کرد. ئەم مانگرتنە گشتییە کە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان داوایان کرابوو، لە لایەن چالاکان و هاووڵاتیانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دووکان و بازاڕی...

زیاتر
ئه‌یلول 17, 2023

فەردین جەعفەری لە دۆخێکی ناجێگیردایە

فەردین جەعفەری، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵانی خەڵکی گوندی «مامەشا»ی سەقز کە دوێنێ ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) لە نزیک گۆڕستانی ئایچیی سەقز کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گوللە بەر سەری کەوتووە، لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوەدا بۆ گوندەکەی خۆی، لە نزیک مەیدانی زیندان بەرەو جادەی ئایچی...

زیاتر
ئه‌یلول 16, 2023

مانگرتنی بەربڵاوی شارەکانی کوردستان لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی سەقز، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، بۆکان، دیواندەرە، دێولان، سنە، بانە، مەریوان و کامێران لە مانگرتنی تەواودان. هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شارەکانی ئیلام، ئاودانان و جوانڕۆوە بە دەستمان گەیشتووە، بەشێک لە دووکان و بازاڕی ئەم شارانەیش داخراون و هاووڵاتیان مانیان گرتووە. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی...

زیاتر