سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست ئارشیڤ - KHRN
گواستنەوەی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، لە زیندانی ورمێوە بۆ زیندانی فەشافوویەی تاران
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی سەرماوەز (١٦ی دیسامبەر) لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە). ئەم زیندانییە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ئەم گواستنەوەیەدا لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە قەرەنتینەی ئەو زیندانەدا مانی لە خواردن گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە هادی ڕوستەمی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دیسامبەر) بانگ کراوە بۆ بەردەم...
زیاترپەیامی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: کەس دەنگی من نابیسێت
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە باسی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەی خۆی لە ڕۆژانی داهاتوودا کردووە. ئەم زیندانییە کە خەرمانانی ١٣٩٦ (ئاگۆستی ٢٠١٧) بە تۆمەتی «دزی» دەستبەسەر کرا و سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووە، لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی ڕێکخراوە داکۆکیکارەکان لە مافەکانی مرۆڤ کراوە، ڕایگەیاندووە کە لەبەر دەنگهەڵبڕین لە ئاست ئەم حوکمەدا ٦...
زیاترگواستنەوەی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن
ڕۆژی سێشەمەممە ٢ی جۆزەردان (٢٣ی مەی) هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ. ئەم بەندکراوە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مەترسیی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی لە ڕۆژانی داهاتوودا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ هادی ڕوستەمییان بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی...
زیاترسەپاندنی سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچی بەسەر هادی ڕوستەمیدا لە ورمێ
لەڕۆژانی ڕابردوودا هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە تۆمەتی «تێکدانی دۆخی زیندان» لە لایەن دادگای کەیفەریی ورمێوە سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە لە کۆتاڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (مارسی ٢٠٢٣) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ورمێوە دەر کراوە و دوێنێ سێشەممە ٨ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) لە...
زیاترورمێ؛ سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست بۆ بەندکراوێک دەرچوو
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، بەندکراوێک بە ناوی ئارەش عەلیئەکبەری، لە لایەن لقی دووهەمی دادگای کەیفەریی یەکی ورمێوە بە تۆمەتی «دزی» سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووە.بەپێی دادنامەکە کە نوسخەیەکی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئارەش عەلیئەکبەری کوڕی ئیسلام، لەدایکبووی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٦٧، کە هاوسەر و منداڵێکی هەیە، لە خەرمانانی ١٣٩٨دا بە تۆمەتی دزی لە ورمێ دەستبەسەر کراوە. ناوبراو ١٩ی...
زیاتر