سەردەشت ئارشیڤ - Page 3 of 3 - KHRN
سهردهشت؛ كوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو دیکە له ئاكامی تهقهكردنی هێزهکانی پاسەوانی سنووردا
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كرایهوه کە ڕۆژی شهممه ١٧ی مانگی جۆزهردان هێزەکانی پاسەوانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچهی سنووریی سهردهشت كاروانێكی كۆڵبهرانیان دایه بهر گوللهی ڕاستهوخۆ و له ئاكامدا كۆڵبهرێك به ناوی "عومهر مهسڵهحهتی" كوژرا و ههروهها دوو كۆڵبهری دیكەیش بهناوهكانی "ئومید كۆشیار" و "عهبدولڕهحمان شایهقی" بریندار بوون.ئهم ههواڵه نوێ دهكرێتهوه.
زیاتردوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژران و برینداربوون
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٦ی بەفرانبار / ١٢.٢٧، هێزەکانی پاسەوانیی سنوور کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی "کانی سێو"ی سەردەشت پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە. لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژیەدا کۆڵبەرێک بەناوی "محەمەد ڕەشیدزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەلەڕەشی" کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "خزر بێنەوا" بەسەختی برینداربوو. هەروەها بەگوێرەی ئەو راپۆرتانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ژمارەیەک لە ئەسپەکانی ئەو کۆڵبەرانەش گولـلەیان...
زیاترکۆڵبەرێکی گەنج لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت کوژرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەز / ١٢.١٥، هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی "هادی حەسەنی" کوژراوە. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "کۆڵبەرەکان پاش تەقەی هێزە سەربازییەکان بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایان کرد، بەو هۆیەشەوە ئاگایان لەوە نەبوو کە هادی...
زیاتردوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە بریندار بوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، بەرەبەیانی رۆژی ١٨ی خەزەڵوەر/ ١١.٠٩ هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی لە نزیک گوندی "کانێ زەرد"ی سەردەشت پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لەو رووداوەدا "سیامەند محەمەد عەبدوڵلا" تەمەن ١٩ ساڵ و "سیروان حوسێن عەبدوڵلا" تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "ساوان"ی سەردەشت بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی "شەهیدان"ی شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان گوازراونەتەوە و لە...
زیاترکۆڵبەرێکی كورد پاش مانگێک لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا / کوژرانی پێنج کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی ئۆکتۆبەردا
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "پەیمان یوسفی" کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت، بەرەبەیانی رۆژی 12ی رەزبەر/ 10.04 لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەر سنوور بریندار بوو و پاش مانگێک و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لەدەستدا. سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە چۆنێتی برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "هێزەکانی پاسەوانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 12ی رەزبەر/ 10.04...
زیاترسەردەشت؛ شوێنی کەڵەکە بوونی دیاردەی خۆکوژی لە ئێراندا
بە پێی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە کاتێکدا بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدەن پرسی خۆکوژی وەکوو پرسێکی تایبەتیی کەسەکان و لاواز بوونی بیروباوەڕی ئایینی (ئیمان) بناسێنن، کۆمەڵناسان خۆکوژی بە قەیرانێک دەزانن کە دەرهاویشتەی دۆخی کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتورییە. بە پێی ئامارێکی تۆڕی تەندروستی و دەرمانی شاری سەردەشت، لە ساڵی رابردوودا ٢١٤ حاڵەتی خۆکوژی لەو شارە تۆمار کراوە و بە پێی رێژەی دانیشتووانەکەی پلەی یەکەمی لە ئێراندا...
زیاتردوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی رابردوو هێزەکانی پاسەوانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی لە گوندی "کانێ زەرد"ی سەربە شاری سەردەشت پۆلێک کۆڵبەريان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە. دەگوترێت ناوی ئەم کۆڵبەرە "لوقمان رەشیدزادە"یە و باوکی منداڵێکی ساوا بووە. هەروەها تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی 28ی رەزبەر/ 10.20 کۆڵبەرێک بە ناوی ''ستار رەحیم نژاد" خەڵکی گوندی "دەرەکێ"ی سەربە "سەوڵاوا" لە بەرزاییەکانی هەورامان کەوتۆتە خوارەوە...
زیاتردوو کاسبکار و کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی هەینی ٢٦ی رەزبەر/ 10.18 بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ئالانی سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسکەندەر حەمزەزادە برینداربووە. ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی دینارانی سەربە شاری سەردەشتە و باوکی دوو منداڵە. ئەسکەندەر حەمزە زادە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە. هەروەها بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە رۆژانی...
زیاتر