سەردەشت ئارشیڤ - Page 2 of 3 - KHRN
کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی یەعقووب عەباسی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و کوژراوە. دەوترێت هێزە سنوورپارێزەکان دەسڕێژیان لە گرووپێک کاسبکار لە سنووری «ئاڵۆت»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کردووە کە لە ئەنجامدا یەعقووب عەباسی بە قورسی بریندار ببوو. ئەم کاسبکارە دەبرێتە ناوەندێکی پزیشکیی شاری ورمێ بەڵام...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان (١٠ی فێبرییە) کۆڵبەرێک بە ناوی حسەین محەممەدی لە ناوچەی سنووریی «نۆکان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵانەیە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت بوو.
زیاترگیانبەختکردنی هاووڵاتییەکی سەردەشتی بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە لە کاتی دەستبەسەربووندا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شەهریار عادڵی، ٢٧ ساڵان، بە هۆی ئەشکەنجەدرانەوە لە کاتی دەستبەسەربووندا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دوای ئازادبوونی کاتی بە بارمتە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) بە هۆی بەشداریکردنەوە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەردەشتدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەست بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆژ هەینی ٢٠ی گەڵاڕێزان (١١ی نۆڤامبر) هێزەکانی یەکەی سنووریی سەردەشت بە بیانووی دەستگرتن بەسەر باری کۆڵبەراندا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی «بێوران»ی سەر بە شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و بەبێ نیشاندانی فەرمانی یاسایی ویستوویانە بڕۆنە ناو ماڵی هاووڵاتییانی ئەم گوندەوە. هەر بۆیە تێکهەڵچوون لە نێوان ئەو هێزانە و خەڵکی گوندەکەدا هاتووەتە ئاراوە و لە مەودای نزیکەوە...
زیاتربرینداربوونی سێ كۆڵبهر بە تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێران
له چهند ڕۆژی ڕابردوودا سێ كۆڵبهر به ناوهكانی ڕهحمهت ئهمینی، وهزیر وهیسی و موحهممهد (فامیلی نادیاره) له ناوچه سنوورییەکانی سهردهشتی پارێزگای ئازهربایجانی ڕۆژئاوا، نهوسوودی پارێزگای كرماشان و بانهی پارێزگای كوردستان، به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێڕان بریندار بوون. بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢١ی ڕهزبهر، گرووپێكی كۆڵبهران له ناوچهی سنووریی نهوسوود كهوتوونەته بهر تهقهی ڕاستهوخۆی هێزه سنوورپارێزەکان و كۆڵبهرێك به ناوی وهزیر وهیسی...
زیاترسهردهشت؛ كوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو دیکە له ئاكامی تهقهكردنی هێزهکانی پاسەوانی سنووردا
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كرایهوه کە ڕۆژی شهممه ١٧ی مانگی جۆزهردان هێزەکانی پاسەوانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچهی سنووریی سهردهشت كاروانێكی كۆڵبهرانیان دایه بهر گوللهی ڕاستهوخۆ و له ئاكامدا كۆڵبهرێك به ناوی "عومهر مهسڵهحهتی" كوژرا و ههروهها دوو كۆڵبهری دیكەیش بهناوهكانی "ئومید كۆشیار" و "عهبدولڕهحمان شایهقی" بریندار بوون.ئهم ههواڵه نوێ دهكرێتهوه.
زیاتردوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژران و برینداربوون
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٦ی بەفرانبار / ١٢.٢٧، هێزەکانی پاسەوانیی سنوور کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی "کانی سێو"ی سەردەشت پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە. لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژیەدا کۆڵبەرێک بەناوی "محەمەد ڕەشیدزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەلەڕەشی" کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "خزر بێنەوا" بەسەختی برینداربوو. هەروەها بەگوێرەی ئەو راپۆرتانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ژمارەیەک لە ئەسپەکانی ئەو کۆڵبەرانەش گولـلەیان...
زیاتر