سەکینە پەروانە ئارشیڤ - KHRN

مانگرتنی هێمایینی سەکینە پەروانە بۆ یادی لەدایکبوونی عەلی موزەفەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی گوڵان (٣ی مەی) زیندانیی سیاسیی کورد سەکینە پەروانە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەلی موزەفەریدا، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری قووچانی خوراسانی ڕەزەوی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا گیانی بەخت کرد، لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران بە شێوەی هێمایین و بۆ ماوەی ڕۆژێک مانی لە خواردن گرت. عەلی موزەفەری، هاووڵاتیی کوردی ١٧ ساڵانی خەڵکی قووچان، ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ (٢١ی سێپتامبەری...

زیاتر
كانونی دووه‌م 30, 2024

مانگرتنی موتەلیب ئەحمەدیان و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێڤین و مەشهەد وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا

موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین و سەکینە پەروانە لە زیندانی مەشهەد، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا مانیان لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موتەلیب ئەحمەدیان لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانەوە (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەرباردا مانگرتنەکەی خۆی دەست پێ کرد. ئەم زیندانییە سیاسییە...

زیاتر
ئاب 25, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سەکنیە پەروانە لە زیندانی مەشهەد و بێبەشکردنی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی

سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد، زیاتر لە ٥ مانگە بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی مەشهەددا ڕاگیراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لەم ماوەیەدا تووشی کێشەی هەناسە و دڵ بووە بەڵام بەرپرسانی زیندان ئامادە نین ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان و ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندانی بکەن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی سەکینە پەروانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەکینە پەروانە لە ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەوە (٤ی...

زیاتر