شەهریار فەریادیان ئارشیڤ - KHRN

پێنج هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ئیلام تا ئێستایش لە دۆخێکی نادیاردان

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵەی ئیلام بە ناوەکانی نەوید محەممەدنژاد، مێهرداد قەیسەربەیگی، ئەیوب گەراوەند، یونس گەراوەند و شەهریار فەریادیان کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بەبێ ئەوەی چارەنووسیان دیاری بکرێت تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلامدان. ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژەوە (٢٣ی جولای) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی ڕاگرتنیان لە دۆخی دەستبەسەربووندا مانیان...

زیاتر

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی پێنج هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ئیلام

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵەی ئیلام بە ناوەکانی نەوید محەممەدنژاد، مێهرداد قەیسەربەیگی، ئەیوب گەراوەند، یونس گەراوەند و شەهریار فەریادیان لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندان. ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژەوە (٢٣ی جولای) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی دەستبەسەریی خۆیاندا لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە بەرپرسانی دەستبەسەرگەی ئیلام تا ئێستا هیچ ئاوڕێکیان لە...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە ئیلام

لەسەر جارەنووسی ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی میلاد مورشیدی و شەهریار فەریادیان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی چەرداوڵ و سیروانی پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، میلاد مورشیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی «کارزان»ی سەر بە شاری سیروانی پارێزگای ئیلام لە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕدا (١٦ی جولای) لە لایەن هێزە...

زیاتر