نەورۆز ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
سەرەڕای ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان و تێکدانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، ڕێوڕەسمی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە گیەڵان بەڕێوە چوو
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری گیەڵانی کرماشانەوە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی گەورەی نەورۆز لە ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەدا (٢١ی مارس)، دامودەزگا ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا گوشاریان خستبووە سەر ئەو چالاکانە و داوایان کردبوو ڕێوڕەسمەکە هەڵبوەشێتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوونە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و هەموو پلاکارد و لافیتە و کەرەستەکانی...
زیاتردەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمە جەماوەرییەکانی نەورۆزدا
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی سامان ڕەسوولزادە، سەنعان ڕەسوولزادە، ئەشکان شکاک، ڕەزا ئیسلامدۆست، سینا قادرزادە و دیاکۆ خەلیلی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. ئەم هاووڵاتییانە...
زیاتربانە؛ دەستبەسەرکردنی ٤ هاووڵاتیی کورد دوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە هێزە ئەمنییەکان لە شاری بانە و گوندی ''یاقووب ئاوا''ی ئەم شارە ٤ هاووڵاتییان بە ناوەکانی پەرویز قادری، هاوژین قادری، ڕێبوار قادی و بێهرووز قادری دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێ هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی ''یاقووب ئاوا''ی بانە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندبوو...
زیاترزاڵكردنی كه‌شی ئه‌منی و دروستکردنی به‌ربه‌ست لە لایەن هێزه‌ئه‌منییه‌كانەوە لە بەردەم ڕێوڕه‌سمی بەڕێوەبردنی نه‌ورۆز له گونده‌كانی بۆكان و سه‌قز
دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ئاگادارییه‌ك له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز و كردنه‌وه‌ی ئاگر له شاخه‌كانی “ته‌رەغه”ی بۆکان و “ڕووش”ی سه‌قز، هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕێگاوبانه‌كانی ئه‌و دوو شوێنه‌یان داخست و نه‌یانهێشت هاووڵاتییان به‌شداری له‌و ڕێوڕه‌سمه‌کەدا بكه‌ن. چالاكێكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی بۆكان له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتی: «هه‌موو ساڵێك ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز به به‌شدارییه‌كی زۆر و بێوێنه‌ی هاووڵاتییانی بۆكانی له شاخی ته‌رەغه به شێوه‌ی سیمبۆلیك به‌ڕێوه‌ده‌چێ،...
زیاتر