دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ئاگادارییه‌ك له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز و كردنه‌وه‌ی ئاگر له شاخه‌كانی “ته‌رەغه”ی بۆکان و “ڕووش”ی سه‌قز، هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕێگاوبانه‌كانی ئه‌و دوو شوێنه‌یان داخست و نه‌یانهێشت هاووڵاتییان به‌شداری له‌و ڕێوڕه‌سمه‌کەدا بكه‌ن.
چالاكێكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی بۆكان له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتی: «هه‌موو ساڵێك ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز به به‌شدارییه‌كی زۆر و بێوێنه‌ی هاووڵاتییانی بۆكانی له شاخی ته‌رەغه به شێوه‌ی سیمبۆلیك به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌یانیی دوێنەوە هێزه‌كانی سپای پاسداران له كۆتایی ڕێگاكانی ئه‌م شاخه‌دا جێگیر بوون و ناهێڵێن هاووڵاتییان برۆنه ئه‌م ناوچه‌یه».
ده‌وترێ هاوكات هێزه‌كانی سپا له ڕێگاكانی نزیك شاخی “ڕوش”ی سه‌قزیش جێگیر کراون و ڕێگاكه‌یان به‌ستووه و به‌ربه‌ستییان بۆ هاووڵاتییان و ئۆتۆمبیله‌كانیان دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌ێوڕه‌سمی نه‌ورۆزدا ئاماده‌بن.
ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره جۆراوجۆره‌كان هه‌موو ساڵێك به بیانووی جۆراوجۆر و بانگهێشتكردن و تۆقاندنی هاووڵاتییان ده‌ست ئه‌ده‌نه به‌ربه‌ستدانان لە بەردەم به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزدا.