هەورامان ئارشیڤ - KHRN

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش تەرمی کۆڵبەرێکی ٣٩ ساڵان بە ناوی ئاسۆ کەریمی لە ناوچەی سنووریی «شۆشمێ»ی شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان دۆزرایەوە. ئەم کۆڵبەرە کە لە دەسڕێژی شەوی ڕابردووی هێزە سنوورپارێزەکاندا بۆ سەر کۆڵبەران بە سەختی بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی بەربڵاوی خەڵک...

زیاتر
حوزه‌یران 13, 2023

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە هەورامان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی جۆزەردان (١٣ی ژوەن) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «سلێن»ی هەورامانی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بە ناوی عارف ئەدوایی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت کاتژمێر ٦ی بەیانیی ئەمڕۆ هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکان بە چەندین ئۆتۆمبیل چوونەتە ناو گوندی سلێن و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. ئەم...

زیاتر
حوزه‌یران 16, 2022

گیانلەدەستدانی دوو کاسبکار و لەوانە منداڵێک بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بارخانەیەکی سووتەمەنیدا لە هەورامان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بارخانەیەکی سووتەمەنیدا لە گوندی سنووریی «هانەگەرمەڵە»ی سەر بە نەوسوودی پارێزگای کرماشان، دوو کاسبکار بە ناوەکانی میلاد کەریمی ١٨ ساڵان و پوویا محەممەدعەزیزیان ١٦ ساڵان گیانیان لەدەست داوە. هەروەها منداڵێکی کاسبکاری تریش بە ناوی سۆران عەلیمحەممەدی تووشی سووتان بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە. گوندی هانەگەرمەڵە لە خاڵی سفری سنووری لەگەڵ هەرێمی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 17, 2019

تەرمی کۆڵبەرێک کە لە بەفر و بۆراندا مابووەوە دۆزرایەوە؛ کۆڵبەرەکانی دیکە هەروا بێ سەروشوێنن

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە شەوی ڕابردوو ٢٥ی سەرماوەز / ١٢.١٦ەوە، پۆلێک کۆڵبەر لە دەربەندی "تەتە"ی هەورامان لە بەفر و بۆران دا ماونەتەوە، ئەمڕۆ دانیشتووانی ئە ناوچەیە تەرمی یەک لەو کۆڵبەرانە بەناوی "ئازاد خوسرەوی"یان دۆزیوەتەوە و کۆڵبەرەکانی دیکە هەروا بێ سەروشوێنن. دەگوترێت کە برای ئەو کۆڵبەرە بەناوی "فەرهاد خوسرەوی"ش کە تەنیا ١٤ ساڵ تەمەنیەتی یەک لەو کۆڵبەرە بێ سەروشوێنانەیە. ئەو دوو برایە خەڵکی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019

دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی رابردوو هێزەکانی پاسەوانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی لە گوندی "کانێ زەرد"ی سەربە شاری سەردەشت پۆلێک کۆڵبەريان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە. دەگوترێت ناوی ئەم کۆڵبەرە "لوقمان رەشیدزادە"یە و باوکی منداڵێکی ساوا بووە. هەروەها تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی 28ی رەزبەر/ 10.20 کۆڵبەرێک بە ناوی ''ستار رەحیم نژاد" خەڵکی گوندی "دەرەکێ"ی سەربە "سەوڵاوا" لە بەرزاییەکانی هەورامان کەوتۆتە خوارەوە...

زیاتر