ڕاپۆرتی مانگانهی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستان ئارشیڤ - KHRN
ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و خوراسانی ڕەزەوی بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەک لەم کەسانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی قوروە کراوە، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن یاخود هیچ زانیارییەک...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلكردنی مافهكانی مرۆڤی كوردستان له مانگی خاكهلێوهی ١٤٠١دا(مارس/ئاوریلی ٢٠٢٢)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: ـ لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠١دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان ٣ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون. لانیکەم ٢٠ کۆڵبەریش کەوتوونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە و بریندار بوون. ئەم کۆڵبەرانە بە هۆی قورسبوونی برینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان کراون و ژمارەیەکیان هێشتا هەر لە نەخۆشخانەدان. ـ لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠١دا لانیکەم ٥٣ هاووڵاتی و...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا لانیکەم ٤٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو دەستبەسەرکراواندا دوو منداڵیش بە ناوەکانی سینا مینایی و عەبدوڵڵا یووسفی دەبینرێن. ٣٢ حاڵەت لەم دەستبەسەرکردنانە دوابەدوای شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە ڕێکەوتی ٢٠ی گەڵاڕێزانەوە...
زیاترڕاپۆرتی مانگانهی پێشێلكردنی مافەکانی مرۆڤ له كوردستان، دهستبهسهركردنی ١٠١ چالاكی كورد و گیان لهدهستدانی شهس كۆڵبهر
به پێی زانیارییه كۆكراوهكان له لایهن ناوهندی ئامارو بهڵگهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی ژانویهی ٢٠٢١دا لانیكهم ١٠١ هاووڵاتی و چالاكی كورد له ١٥ شاری جۆراوجۆری ئێراندا دهستبهسهركراون، له ناو ئەم کەسانەدا یازده كهس بۆ جێبهجێ بوونی حوكمهكانیان و ٩٠ كهسی تر له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستبهسهر كراون. هاوكات زیاتر له ٣٠ چالاكی مهدهنی، مهزههبیی فهرههنگ، ئهدهبی و هونهرییش له لایهن دهزگا ئهمنییهكانهوه...
زیاتر