به پێی زانیارییه كۆكراوه‌كان له لایه‌ن ناوه‌ندی ئامار‌و به‌ڵگه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی ژانویه‌ی ٢٠٢١دا لانیكه‌م ١٠١ هاووڵاتی و چالاكی كورد له ١٥ شاری جۆراوجۆری ئێران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له ناو ئەم کەسانەدا یازده كه‌س بۆ جێبه‌جێ بوونی حوكمه‌كانیان و ٩٠ كه‌سی تر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات زیاتر له ٣٠ چالاكی مه‌ده‌نی، مه‌زهه‌بیی فه‌رهه‌نگ، ئه‌ده‌بی و هونه‌رییش له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت وبۆ چه‌ندین كاتژمێر كه‌وتوونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا لانیكه‌م شه‌ش كۆڵبه‌ر به هۆی هه‌ره‌سی به‌فر، سەرما و وه‌ستانی دڵ گیانیان له ده‌ستداوه و چوار كۆڵبه‌ری تریش به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنووره‌وه بریندار بوون. هەروەها كاسبكارێكی كورد به ناوی یوسف فه‌تاح زاده خه‌ڵكی بانه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی به‌فرانباردا(١٨ی ژانویە), به هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه كوژراوه.
له درێژه‌ی مانگی ژانویه پازدە هاووڵاتیی و چالاكی كورد له لایه‌ن دادگای ئینقلابیی ئیسلامیەوە له شاره جۆرواجۆره‌كاندا، سزای زیندانی سێ تا پێنج مانگیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا سزای ئێعدامی زیندانییه‌ك به ناوی فاتێح قادری، ٤٦ساڵه كه به‌تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست زیندانی كرابوو له زیندانی سنه جێبه‌جێ كراوه.