ڕەبەت ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی منداڵێکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) فارووق عەلیزادە، منداڵەکۆڵبەری ١٧ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی شاری سەردەشت، لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد ڕامین حەسەننژاد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ڕەبەت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی گوندی «سیسەر»ی سەردەشت بە ناوی ڕامین حەسەننژاد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،لە مانگی پووشپەڕی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان (١٠ی فێبرییە) کۆڵبەرێک بە ناوی حسەین محەممەدی لە ناوچەی سنووریی «نۆکان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵانەیە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت بوو.
زیاتر