بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان (١٠ی فێبرییە) کۆڵبەرێک بە ناوی حسەین محەممەدی لە ناوچەی سنووریی «نۆکان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە.

ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵانەیە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت بوو.