دهستبهسهركردنی هاوڵاتیانی كورد ئارشیڤ - Page 2 of 3 - KHRN
چارەنووسی سەرکەوت گودەرزی پاش دە رۆژ نادیارە
دە رۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سەرکەوت گودەرزی هاووڵاتی کورد تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: "رۆژی چوارشەممە ۱۶ی گەلاوێژ (حەوتی ئاگۆست) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەرکەوت گودەرزی لە شاری کامیاران و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، ئەویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گۆاستۆتەوە." هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە...
زیاتربەردەوامی دەسبەسەر كردنی چالاکوانانی کورد لە کامێران; دەسبەسەر کراوان بوون بە حەوت کەس
له درێژهی شەپۆلی نوێی دەسبەسەر كردنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی کورد لە شاری کامێران، هاووڵاتێکی تر بە ناوی "محەممەد خاتری"دانیشتووی گوندی" شاهێنی"ی کامێران لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کامێران بە پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وت« دوێنێ نیوەڕۆ گروپێكی زۆر لە هێزە ئەمنییەتییهکان گوندی شاهینی گهمارۆ دهدهن و محەممەد خاتری کە لە باخی خۆی خەریکی...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد درێژەی هەیە
له درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر كردن هاوڵاتیان و چالاکوانانی کورد، لە شاری مەریوان، دوو هاوڵاتی تر بە ناوەکانی "شاهۆ ئەختەر کاوان" و "حەمدی ئەختەر کاوان" پاش ئەوەی بۆ ستادی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان بانگهێشت کرابوون دەستبەسەر کران. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری مەریوان لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: «"حەمدی ئەختەر کاوان" خەڵکی گوندی "بڵبەر"ی ناوچەی هەورامان...
زیاترگواستنەوەی هاوڵاتییهكی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ
شاپوور سۆفیزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری ورمێ لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو. ڕۆژی ڕابردوو بە بڕیاری دەستبەسەری کاتی بۆ گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گواستراوهتهوه. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ناوبراو ڕێکەوتی ۹ی مانگی پووشپەڕ، 30/06/2019، لە لایەن هێزەکانی رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو دامەزراوە ئەمنییە هەڵکەوتوو لە...
زیاترلە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ۲۰ هاوڵاتی کورد لەشاری “رێژاو” دەستبەسەر کراون
لەگەڵ ئەوەی دەستبەسەرکردنی بە کۆمەڵ و بەربڵاوی هاوڵاتییانی کورد لە شارەکان و گوندەکانی کوردستان پەڕەی ستاندووە، هەواڵەکانی گەیشتوو لە شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان ئەوە دەردەخەن کە لانیکەم بیست هاوڵاتی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە ناوچەی (ڕێژاوی) ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیاریانهی بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە هەتا ئێستا لانیكهم بیست كهس لە هاوڵاتییانی دانیشتووی ڕێژاو (ریجاب)...
زیاتردوو هاوڵاتی کورد لە شاری مەریوان دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر كردنی چالاکوانان و هاوڵاتیانی کورد، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو دوو هاوڵاتی مەریوانی بە ناوەکانی "عەبدووڵڵا وەیسی" و "خالید سووری" دوای بانگهێشت بۆ ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ەستبەسەر کران. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە مەریوان بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان وت، "خالید سووری" خەڵکی گوندی "چۆر" کە خەریکی مێشداریە لە رێکەوتی ۲۴ی پووشپەڕ و "عەبدوڵا وەیسی" هاوڵاتیێکی تری مەریوانی لە رێکەوتی ۲۹ی...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون
لە ماوهی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لانیکەم ۳۲ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، تهنیا له ماوهی یهك مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، تیکاب، سائین قەڵا، شنۆ، مهاباد و ماکۆ لانیكهم ٣٢ چالاکوانانی...
زیاترحەوت هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنی هاوڵاتییان و چالاکانی کورد، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا حەوت هاوڵاتی تری کورد لە شارەکانی ورمێ، سایین قهڵا، تیکاب، مهاباد و سنە دەستبەسەر کران. بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی تۆڕی مای مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕێکەوتی ۱۵ی مانگی پووشپەڕ ( 2019-07-06 ) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە "رەمەزان سوڵتانی"یان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەە کرد و پاشان بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئەو دامەزراوە...
زیاترپێنج چالاکی كورد دەستبەسەر کران
رۆژی ڕابردوو پێنج چالاکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان و گۆندەکانی دەوروبەری لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە مەریوان بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: رۆژی ڕابردوو، ڕێکەوتی ۲۳ی پووشپەڕ ستادی هەواڵنێری ئیدارەی ئیتلاعات چوار چالاکی مەدەنی کوردی بە تەلەفوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کردبوون. ئەو کەسانە بریتین لە: عەلی رەزایی و ئومید ساڵحی خەڵکی...
زیاتر