له درێژهی شەپۆلی نوێی دەسبەسەر كردنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی کورد لە شاری کامێران، هاووڵاتێکی تر بە ناوی “محەممەد خاتری”دانیشتووی گوندی” شاهێنی”ی کامێران لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کامێران بە پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وت« دوێنێ نیوەڕۆ گروپێكی زۆر لە هێزە ئەمنییەتییهکان گوندی شاهینی گهمارۆ دهدهن و محەممەد خاتری کە لە باخی خۆی خەریکی کشتوکاڵ بوو لە بەر چاوی بنەماڵەی وەبەر لێدانیان داوە و بێ ڕێزێکی زۆریان پێکرووه و پاشان دەسبەسەریان كردووه.»
لە دوو رۆژی رابردوو لانیکەم حەوت چالاکوانی کورد لە کامێران دەسبەسەر کراون. هەواڵەکانی گەیشتوو باس لە ئەمنییەتی بوونی شاری كامێران دەکەن. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەر کردنی ئەو چالاكوانانه هەوڵیان داوە بە شێوازێکی تووندوو تیژ هەڵسووکهوت بکەن تا ترس و دڵەڕاوکە لە ناو هاووڵاتیان ساز بکەن.
شایانی باسە ئەو دەسبەسەر كردنانه لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە هاوکات فەرماندەی گشتی سپای پاسداڕان بۆ بهسهركردنهوهی ناوچە شاخاوێکانی “شاهۆ”و بنکە و بارەگاكانی سپای سپای پاسداران لهو ههرێمه بهسهر دهبات. شایهت حاڵان دهڵێن كه لە دوو رۆژی رابردوو سەدان ماشێن پڕ لە هێزەکانی بەسیج و چەندین گرووپ لە یهكینهكانی تایبەتی”سابرین”ی سپای پاسداران لەو ناوچەیەدا جێگر بوونە.
لە دوو رۆژی رابردوو تاکوو ئێستا لانیکەم حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەسبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر ناوی ئەو کەسانەی بەو شێوەیە بڵاو کردۆتەوە:برهان کەمانگەر، ئاڕمان قۆیتاسی، سیروان مورادی، رەفیق کاکی، بێهزاد کەمانگەر و ئەمجەد یۆسفی.
بەشێک لەو گیراوانە لە ئەندامانی لقی کوردستانی پارتی یەکێتی نەتەوەین و ههروهها دوو کەس ئەندامی کۆڕی موسیقی” کوراڵ” و ئەوانی تریش چالاکوانی مەدەنی و هاووڵاتی ئاسایین.
بەردەوامی دەسبەسەر كردنی چالاکوانانی کورد لە کامێران; دەسبەسەر کراوان بوون بە حەوت کەس
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە