دوایین ههواڵهكان ئارشیڤ - KHRN
خۆكۆژی دوو ژنی جەوان لە ورمێ و کرماشان
تۆری مافی مرۆڤی کوردستان, ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٨:دوو ژنی جەوان لە شارەکانی کرماشان و ورمێ پاش ئەوەیکە دەستیان بە خۆکوژی کرد گیانیان لە دەستدا. بە پێی زانیارێکانی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۱۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۸، ژنێکی جەوان خەڵکی کرماشان بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی هێنا و گیانی لە دەستدا.شوناسی ئەو ژنە ش.قادری ,۲۲ ساڵە, خێزاندار و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بەشی بایەنگان سەر بە شاری پاوە...
زیاتربانگهێشتکردن، لێپرسینەوە و هەڕەشەی كوشتن؛ وەڵامی ناوەندە ئەمنییەکان بە خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی هاوڵاتیان
لە دەسپێکی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆگەلێکی جیاجیا هەمیشە مەیدانی پان و بەرینی دەربڕینی ناڕەزایەتی گشتیی بووە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە جاران پەرەی ئەستاندووە. خۆپیشاندان دژ بە کوشتوبڕی کۆڵبەران و لەسێدارەدانی گیراوە سیاسییەکان، پاڵپشتی لە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان، مانگرتن دژ بە هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر بنکەکانی حدک و حدکا لە کۆیە، دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە گرانی شتومەک و...
زیاتردیوانی باڵایی ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی ئەرسەلان خودكامی پەسەندكرد
دیوانی باڵایی ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی ئەرسەلان خودكامی پەسەندكرد، كە لە زیندانی ناوەندی ورمێیەو پێشتر لەلایەن لقی دادگای نیزامی ورمێ بە تاوانی سیخوڕی بۆ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژ بە ڕژێم حوكمی سێدارەی بۆ بڕابووەوە. لە پەیوەندی ئەم باسەدا سەرچاوەیەكی ئاگادار، بە دۆسییهكهی بە تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وت، ئەرسەلان خودكام پێشتر یەكێك لە ئەندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووەو كە دواتر بە وەرگرتنی پارێزداری...
زیاترسێ كۆڵبەر لەلایەن هێزەكانی ڕژێمی ئێران لەسەر سنور كوژراو برینداربوون
لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا ۳ كۆڵبەری كورد لە ناوچەكانی نەوسوود و ورمێ لە كاتی ڕۆیشتن بۆ سەر سنوور، بەبێ ئەوەی كە كەلوپەلی قاچاخیان پێ بێت لەلایەن هێزە نیزامییەكانی سەر سنوور تەقەیان لێ كراو كوژراو برینداربوونه. بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەر كۆڵبەرێك بە ناوی شەفیع محەممەد پوور خەڵكی سلیوانای ورمێ بەبێ ئەوەی ئاگادار بكرێتەوە، لەلایەن...
زیاتروردەکاری نوێ لەسەر چۆنێتی پێکران و کوژرانی عەزیم ئەحمەدی/ دوو کۆڵبەری تریش بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانیی ئێران بریندار بوون
پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر کوژرانی کۆڵبەرێک بەناوی عەزیم ئەحمەدی لەسەر سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، دەرکەوت کە ناوبراو باری قاچاخی پێ نەبووە و لە مەودای چەند مەترییەوە بەدەستی سەربازێکی پاسهوانی سنوورهوه تەقەی لێ کراوە. شایەتحاڵێک بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند ''عەزیم ئەحمەدی ڕۆژی ١١ی ڕەزبەر لە ناوچەی سۆفیجانی شۆشمێ کە سەر بە قەزای نەوسوودە لەلایەن سەربازێکی بنکەی سنوورڤانی شۆشمێوە کوژراوە. بەرئێوارەی...
زیاترکوردستان کراوەتە بنکەی سەربازی
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سپای پاسداران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناردنی کاروانگەلی سەربازی پێکهاتوو لە پارێزگاکانی دەورووبەری سنە، کوردستانیان کردووە بە بنکەی سەربازی. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی ٢١ی خەرمانان مانگرتنی گشتیی کاسبکاران و بازاڕییەکانی شارە کوردییەکان دژ بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی سیاسیی کورد و هێرشی مووشەکی سپا بۆ بنکەی حدک و حدکا لە باشووری کوردستان...
زیاترلە یەك هەفتەدا دوو كۆڵبەرو كاسبكار كوژراونو دووانی دیكەش برینداربوون
لەماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا، دوو كۆڵبەرو كاسبكار لەسەر سنوورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزكانی سنوورپارێزی ئێران كوژراونو دووانی دیكەش بەسەختی بریندار بوون. لە بەرەبەیانی ١٠ی خەرمانان(۲۰۱۸/٠٩/۰۱ )، كۆڵبەرێكی خەڵكی بانە بەناوی مەحمود كێتابی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران لەسنوور شاری پیرانشار كوژراوە. مەحمود كتابی، تەمەنی ۲۴ ساڵ بووەو خێزاندارەو كۆرپەیەكی ٨ مانگیی هەبووە. هەر لەدرێژەی تەقەكردنی هێزەكانی ئێران لە كۆڵبەران، ڕۆژی ١٣ی خەرمانان (۲۰۱۸/٠٩/۰۴) كۆڵبەرێكی خەڵكی...
زیاترچالاکێکی خوێندکاریی پێشوو، له درێژهدان به خۆێندن بێبهش كرا
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ناوی دهرچووانی کارناسیی باڵا لە لایەن ڕێکخراوەی هەڵسەنگاندنی فێرگەی وڵات(سازمان سنجش)، چالاکێکی خوێندکاریی کورد لە مافی درێژەدان به خوێندن بێبەش کرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی کوردستان، فەرهاد شەفیعزاده چالاکێکی خوێندکاری کورد هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە بیانووی ''ناتەواوبوونی دۆسیە'' له درێژە دان به خوێندن له قۆناغی کارناسیی باڵا بێبهش كرا. ناوبراو گەلاوێژی ئەمساڵ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناوی دهرچووان بە مەبەستی بەدواداچوون، سەردانی ڕێکخراوەی...
زیاتردهركردنی سزای زیندان بۆ چالاکڤانێکی تێلێگرام لە شاری ورمێ
بەڕێوبەری یەکێک له کەناڵە تێلێگرامییەکان لە دۆسیەیەکی نوێ لەلایەن لقی ۱۰۲ی دادگایی گشتی ورمێ بە تۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزهكان به ۱۵ مانگ زیندان سزادرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی پێنج شەممە ۱۵ی گەلاوێژ، کۆبوونەوەی دادگایی کردنی چالاکڤانی تێلێگرامی، فەڕوخ عەبدی، له لقی ۱۰۲ی دادگایی گشتی له شاری ورمێ بەڕێوەچوو و له رێکەوتی ۳۰ی گەلاوێژ، حوکمی ۱۵ مانگ زیندان بە تۆمەتی سووکایەتی به پیرۆزییهكان...
زیاتر