موژگان كاووسی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌٢٦ی گوڵان (١٦ی مه‌ی)، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی لە به‌رانبەر هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای دادوه‌ریدا سه‌باره‌ت به‌مافی به‌ندكراوان مانی له‌خواردن گرتووە.
کەسێکی نزیک له‌م به‌ندكراوه‌سیاسیه‌له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند: «خانمی كاووسی له‌حاڵێكدا كه‌زیاتر له‌نیوه‌ی حوكمه‌دوو ساڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ده‌ستی داوه‌ته‌مانگرتن له‌خواردنی سنووردار. هۆکاری مانگرتنی ناڕه‌زاییانەی ئەم جارەی ناوبراو به‌دواداچوونی داخوازییه‌كانی خۆی نییه، بەڵکوو ڕه‌خنه‌گرتنێكه‌له‌هه‌ڵسووكه‌وتی گشتیی به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای دادوه‌ری لە ئاست مافەکانی به‌ندكراواندا. ئامانجی گشتی له‌م هەڵوێستە ڕاگەیاندنی ناڕه‌زایه‌تییە له‌هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌لیقه‌یی و سەروویاسایی دەزگای دادوه‌ری له پرسی پێدانی مۆڵه‌تی ڕۆشتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كاتیی‌به‌ندكراواندا به‌پێی بڕیارەکەی ده‌زگای دادوه‌ری سه‌باره‌ت بە بەرگرتن بە تەشەنەسەندنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لە نێو زیندانییاندا».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، «هەڵاواردن و جیاوازی‌دانان لە نێوان زیندانییاندا لە پرسی پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی‌دا بۆ زیندانییە جیاوازەکان دەبینرێت کە هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دەستێوەردانی بەرپرسانی یاسایی، ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی یاسا و پرەنسیبەکانی زیندان و جێبەجێکردنی حوکمەکانی زیندانیکردنە. هەندێ لە زیندانییان و لەوانە موژگان کاووسی لە حاڵێکدا مافی بەهرەمەندبوون لە پشووی کاتییان لێ زەوت دەکرێت کە لە دۆخی کۆرۆناییدا دەرفەتی ئیمکانی دیداری حوزوری لەگەڵ بنەماڵەیشدا نییە».
ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتریش لە خەرمانانی ٩٩دا مانی لە خواردن گرتبوو و دوابەدوای ئەوە و هاوکات لەگەڵ تێپەڕاندنی سزای زیندانیکردندا، نەخۆشییەکانی پێشتری، لەوانە دیابێت و کێشەی دڵ، قووڵتر ببۆوە و ئەمەش بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ناوبراودا دوای مانگرتنی ئەم جارەی لە خواردن.
موژگان كاووسی نووسەری کورد له‌ڕێكه‌وتی ٢٧ی خەزەڵوەر (١٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، لە ماڵی خۆی لە شاری “نۆشەهر”ی باکوری ئێران به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا و پاش نزیكه‌ی مانگێك به‌دانانی بارمته‌له‌زیندان ئازاد كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی نۆشه‌هره‌وه به‌٦٩مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای مازه‌نده‌ران ئه‌م سزایه‌زیاد كرد بۆ ٧٦مانگ.
موژگان كاوسی ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٨ (٦ی مارسی ٢٠٢٠)، له‌پۆستێكدا له‌ئێكاونتی ئینستاگرامه‌كه‌یدا نووسیبووی: «دادگای پێداچوونه‌وه، پارێزەنامەکەی کە‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌مه‌وه‌بەڕێز موسته‌فا نیلی پێشکەش کرابوو، قبووڵ نه‌كردووه‌و ناڕازیبوونەکەی دادوه‌ری گشتی و ئینقلابی نه‌وشه‌هری به‌شیاو داناوه‌کە حوکمی دادگای یەکەمی پێ کەم ببوو.».
ئەو لە درێژەی هەمان ئەو پۆستەی ئێکاونتی ئینستاگرامەکەیدا نووسیبووی: «دادگای پێداچوونەوە سزای ٦ مانگ بەندکران بە تۆمەتی “بانگەشەی دژ بە کۆماری ئیسلامی”ی بۆ ٧ مانگ و نیو و سزای ٣٠ مانگ بەندکران بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەویی”ی بۆ ٣٦ مانگ زیاد کردووە و سزای ٣٣ مانگ بەندکران بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی”ی وەک خۆی پشتڕاست کردووەتەوە».
به پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی لەمەڕ كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، قورسترین سزا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و به‌م پێیه‌قورسترین سزا بۆ موژگان كاووسی له‌٣٣ مانگەوە بۆ ٣٦مانگ زیندانی حه‌تمی زیادی كردووە.
ئه‌م نووسه‌ره‌كورده‌له‌ڕێكه‌وتی ٣٠ی گوڵانی ١٣٩٩(١٩ی مه‌ی٢٠٢٠)، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی سێ ساڵ زیندان له‌نۆشه‌هر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌كرابوو، به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژ گواسترایه‌وه‌بۆ زیندانی ئێوینی تاران.