سەرپێڵی زەهاو ئارشیڤ - KHRN

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئەشرەف خانی کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی کاتیی نووسەر و وەرگێڕی کورد دوکتور لوقمان قەنبەری لە سەرپێڵی زەهاو

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوکتور لوقمان قەنبەری و ئەم نووسەر و وەرگێڕە کوردەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم نووسەرە لە سەرپێڵی زەهاو و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان گرتووە بە...

زیاتر

کچێکی ١٤ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو بە دەستی کوڕەپووری کوژرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری لە سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەکی ڕاو و بە دەستی کوڕەپوورەکەی کوژراوە. دەوترێت ئەم کوشتنە بە ئاگاداریی باوکی مەهیا و بە هۆی «پێوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێکدا و هەڵاتن لە ماڵەوە» ڕووی داوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١٠ حاڵەتی...

زیاتر
شوبات 13, 2023

تەقەمەنیی جەنگی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «قەڵاواری»ی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی موحسین حسەینی، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی جەنگییەوە لە ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەست داوە. دەوترێت تەقەمەنییەکان لە کاتێکدا تەقیونەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکان بووە.

زیاتر