لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو” حوسێن کەمانگەر”، “باسام مورادی” و ” خالید زەمانی” لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران و سنە بۆ زیندانی شاری كامێران گواستراونهتهوه.
بە پێی زانیارییهكانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی شەممە، ۱۹ی گەلاوێژ/10.08.2019، حوسێن کەمانگەر لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران و خالید زەمانی و باسام مورادی لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بڕیاری دەسبەسەری کاتی بۆ زیندانی كامێران گواستراونهتهوه.
لە ئێستادا حوسێن کەمانگەر لە بەندی قەرەنتینە و دوو هاوووڵاتی دەسبەسەر کراوی دیكه لە بەندی گشتی زینداندا ڕاگیراون.
باسام موراد، هاووڵاتی کامێرانی كه ۹ی گوڵانی/29.4.2019 ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوه، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژ توانیووه كه لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چاوپێکەوتنێکی کورت لهگهڵ بنەماڵەی ئەنجامدا. ئەو لەو چاوپێکەوتندا باسی ئهوه كردووه كه لە ژێر گۆشار لێكۆڵهراندایه بۆ وەرگرتنی دانپێدانان زۆرهملی بۆ بەشدار بوون لە سنارییویەکی ئەمنییەتی.
خالید زەمانی هاووڵاتی دیكهی دەسبەسەر کراو، سەرەتای گوڵان بە هێرش کردن هێزه ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی دەسبەسەر کرابوو و دواتر گواسترابۆهوه بۆ دەسبەسەرگەی ئیدارەر ئیتلاعاتی سنە.
حوسێن کەمانگەر، چالاکوانی کورد و زیندانی سیاسی پێشوو رۆژی ۱۵ی بەفرانبار/05.01.2019 ساڵی رابردوو دەسبەسەر کرا. ئەو لە ماوەی دەسبەسەریدا بۆ ماوەی سێ حەوتوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە بەدەوامی دەسبەسەر بوونی و فشار بۆ وەرگرتن دانپێدانانی زۆرهملی مانیان له خواردن گرتبوو.
گواستنەوەی سێ چالاکوانی کامێرانی لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندان
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە