ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) ڕەسوول گەللەبان، ڕۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕی «ارومیە ٢٤» دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن داواکاری گشتیی ورمێوە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەم شارەدا بانگهێشتی بەردەم پۆلیسی فەتا کراوە و پاشان دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم ڕۆژنامەوانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

دەوترێت چەندین چالاکی مەدەنی و فەرهەنگیی دیکەی کوردیش هەر لەسەر سکاڵا و شکاتی داواکاری گشتیی ئەم شارە لەبەر بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بۆ پۆلیسی فەتا بانگهێشت کراون.